1

بابه‌ت: برنادشۆ و هونه‌ری وه‌ڵامدانه‌وه‌که‌ی.....

[size=16]http://manager.albawaba.com/img/new_sys/mediabank/31227_mb_file_57482.jpg

وه‌ڵامی بێ ده‌نگکه‌ر هونه‌رێکه‌ له‌ هونه‌ره‌ گرنگه‌کان،به‌هاکه‌ی له‌ کت و پری و خێراییه‌که‌یه‌تی، که‌ وه‌ك موشه‌کێک بدرێت له‌ که‌شتیه‌ک....

ئه‌مه‌ش  چه‌ند نمونه‌یه‌ک له‌ وه‌ڵامه‌ بێده‌نگکه‌ره‌کانی برنادشۆ:-

نوسه‌رێکی مه‌غرور به‌ برنادشۆی ووت:
من زۆر باشترم له‌تۆ،چونکه‌ تۆ ئه‌نوسیت له‌پێناو پاره‌  به‌ڵام من ئه‌نوسم له‌پێناو
شه‌ڕه‌ف..

برنادشۆ یه‌کسه‌ر پێی گوت:ڕاستت کرد،هه‌ردوکمان به‌دوای ئه‌وه‌وه‌ ئه‌گه‌ڕێین
که ‌نیمانه...!!!!

----- برنادشۆ که‌سێکی زه‌عیف و لاواز بوو براده‌رێکی خۆشه‌ویستی ونستۆن  بوو،سه‌رۆک وه‌زیرانی بریتانیا که‌ پیاوێکی زه‌خم بوو
ونستۆن پێی گووت:
که‌سێک تۆ ببینێ به‌و له‌ڕو لاوازیه‌ته‌وه واده‌زانێ که‌ ووڵات توشی قه‌یرانێکی
ئابووری به‌هێز و برسێتیێکی تۆقێنه‌ر بووه‌

برناردشۆ یه‌کسه‌ر وه‌ڵامی دایه‌وه‌و وتی:
هه‌رکه‌سێکیش تۆ ببینێت واده‌زانێ تۆ هۆکاری ئه‌م قه‌یرانه‌ی(ئه‌زمه‌ی ئیقتصادی)یه‌یت...!!
-

----- برنارد شۆ زۆر هیلاک ببوو به‌ کاری نووسین سکرتێرێکی جوانی هه‌بوو سکرتێره‌که‌ی هاته‌ ژووره‌وه‌ و ووتی:
ژنێک له‌ خزمه‌ ناسیاوه‌کانت هاتووه‌ بۆ بینینت بۆ یه‌ک ده‌قه‌ چونکه‌ ئه‌و سه‌فه‌ر
ده‌کات وه‌ ده‌یه‌وێت ماچێکی ماڵئاواییت لێ بکات؛

برنادشۆ وه‌ڵامی دایه‌وه:
تۆ نازانی من زۆر مه‌شغوڵم ئێستا نامه‌وێ که‌س ببینم
تۆ ماچێکی بده‌رێ
دوای من ماچه‌که‌ت بۆ ئه‌گه‌ڕێنمه‌وه‌

----- برنارد شۆ ئاهه‌نگێکی خێرخوازی رێکخست،
له‌کاتی ئاهه‌نگگێڕان ژنێک بانگی کرد بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵی سه‌ما بکات
ئه‌ویش ڕازی بوو.
له‌کاتی سه‌ما کردندا برنادشۆ پرسیاری ته‌مه‌نه‌که‌ی لێ کرد
ژنه‌که‌ وه‌ڵامی داوه‌ وتی:25 ساڵ !!!

برنادشۆ پێکه‌نی پێی وت:ئافره‌ت هه‌رگیز ته‌مه‌نی خۆیان ناڵێن
ئه‌گه‌ر وتیشیان ئه‌وا نیوه‌ی ته‌مه‌نی خۆیان ئه‌ڵێن.

ژنه‌که‌‌ به‌غه‌مباریه‌وه‌ وتی:  مه‌به‌ستت ئه‌وه‌یه‌ که‌من ته‌مه‌نم 50 ساڵه‌ .؟؟؟

وه‌ڵامی داوه:بێگومان

ژنه‌که‌ هاواری کرد ئه‌ی بۆ سه‌مام له‌گه‌ڵ ئه‌که‌ی

برنادشۆ وه‌ڵامی داوه‌ به‌ هێواشی:
له‌بیرت کردوه‌ ئێمه‌ له‌ ئاهه‌نگی خێرخوازین خانمه‌که‌م..

------ خانمێکی ئه‌رستۆقراتی پرسیاری له‌ برنادشۆ کرد ''ته‌مه‌نم چه‌ند ئه‌بێ ؟''

سه‌یرێکی کرد و زۆر بیری کرده‌وه‌

پاشان ووتی:
ئه‌گه‌ر به‌ ددانه‌ سپی و جوانه‌کانت بێت که‌ ده‌بریسکێنه‌وه‌ له‌ناو ده‌مت ئه‌وا
ته‌مه‌نت 18 ساڵه‌
ئه‌گه‌ر به‌ڕه‌نگی گژت بێت که‌ ماڕۆنیه‌ ئه‌وا له‌وانه‌یه
ته‌مه‌نت 19 ساڵ بێت‌
‌ئه‌گه‌ر به‌ ڕه‌وشتیشت بێت ئه‌وا
ته‌مه‌نت 20 ساڵ ده‌بێت

سوپاس بۆ بیرو ڕا جوانه‌که‌ت ،به‌ڵام به‌ڕاستی پێم بڵێ ته‌مه‌نم چه‌ند ده‌بێت؟

یه‌کسه‌ر وه‌ڵامی داوه‌ : 18+19+20 کۆ بکه‌وه‌
ته‌مه‌نه‌که‌ت بۆ ده‌رده‌که‌وێت...!!

------ پێش چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک له‌ ئاهه‌نگی 93 ساڵه‌ی له‌دایک بوونی برنارد شۆ
به‌ڕێوه‌به‌ری یه‌کێک له‌ کۆمپانیا سینه‌ماییه‌کان که‌ نوێ بوو نامه‌یه‌کی بۆ شۆ نارد و داوای لێکرد که‌ ڕه‌زامه‌ندی نیشان بدات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ یه‌کێک له‌ به‌رهه‌مه‌کانی به‌کار بهێنێت له‌ فلیمێک، داوای لێبووردنیشی کرد له‌وه‌ی که‌ کۆمپانیاکه‌یان نوێیه‌و
هێشتا پێنه‌گه‌یشتوه‌ ناتوانێت بڕێکی زۆر پاره‌ بدات

شۆ وه‌ڵامی داوه‌و وتی:
''ئه‌توانم بوه‌ستم تا کۆمپانیاکه‌تان گه‌وره‌ ئه‌بێت''

---- خانمێکی جوان له‌برناردشۆی پرسی جیاوازی چیه‌ له‌نێوان گه‌شبین و ڕه‌شبین؟

برنادشۆ وه‌ڵامی داوه:
ڕه‌شبین بڕیار له‌سه‌ر من ئه‌دات به‌ دیمه‌نه‌که‌م
گه‌شبین بڕیار له‌سه‌ر من ئه‌دات به‌ ئه‌ده‌بی گاڵته‌جاڕیه‌که‌م

ڕه‌شبین سه‌یری پاژنه‌ی پێڵاوه‌که‌ت ئه‌کات
گه‌شبین سه‌یری سیمای جوانت ئه‌کات
-
---- ژنێک به‌ برنادشۆ ده‌ڵێت:

''ئه‌گه‌ر تۆ مێردی من بوای ژه‌هرم بۆ ئه‌کردیه‌ ناو قاوه''

وه‌ڵامی داوه:

''ئازیزه‌که‌م ئه‌گه‌ر تۆ ژنی من بای ده‌مخوارده‌وه''
------پیاوێک به‌ برنادشۆی وت:
چێشت لێنه‌ر سودی زیاتره‌  بۆ میلله‌ت وه‌ک له‌ نوسه‌ر و شاعیر

وه‌ڵامی دایه‌وه‌ و وتی:
سه‌گیش هه‌مان  هه‌ستی هه‌یه‌

--------ژنێک شووده‌کات به‌ پیاوێکی کوێر، ژنه‌که‌ ده‌ڵێت:
ئه‌گه‌ر ده‌بینیت چه‌ند سپی و ناسک و جوانم سه‌رسام ده‌بیت پێم

پیاوه‌که‌ش له‌ وه‌ڵامدا وتی:
ئه‌گه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ بیت که‌ باسی ده‌که‌یت ئه‌وه‌ چاو ساغه‌کان پێش من ده‌یان خواستیت!!
[/size]

http://i38.tinypic.com/2w3nzm0.jpg

[size=24]گرنگ نییه دره‌نگ تێبگه‌یت.......
گرنگ ئه‌وه‌یه گه‌وجانه ژیان نه‌به‌یته‌ سه‌ر[/size]

2

وه‌ڵام: برنادشۆ و هونه‌ری وه‌ڵامدانه‌وه‌که‌ی.....

دةستخؤش بؤ ئةو بابةتة جوانة دووجار خويندمةوة بةراستى وةلامةكانى زور بةهيزو جوان بون
زور خؤشة لة كاتى خؤيدا ئاوا وةلامى بةبيزت بؤ بيت

3

وه‌ڵام: برنادشۆ و هونه‌ری وه‌ڵامدانه‌وه‌که‌ی.....

[size=19]ده ستت خؤشبيت به ريزم به راستى  بابه تيكى جوا ن و به سوودبوو[/size]

[size=30][email protected][/size]

4

وه‌ڵام: برنادشۆ و هونه‌ری وه‌ڵامدانه‌وه‌که‌ی.....

[size=16]ده‌ستان خۆش بێت بۆ په‌یامه‌کانتان
سوپاس بۆ ئیوه‌ش
قسه‌کانی برنادشۆ له‌جێی خۆیه‌تی 
ئه‌ڵێن:- هه‌ق و ره‌ق[/size]

http://i38.tinypic.com/2w3nzm0.jpg

[size=24]گرنگ نییه دره‌نگ تێبگه‌یت.......
گرنگ ئه‌وه‌یه گه‌وجانه ژیان نه‌به‌یته‌ سه‌ر[/size]

5

وه‌ڵام: برنادشۆ و هونه‌ری وه‌ڵامدانه‌وه‌که‌ی.....

[size=24]دةستةكانت هةميشة خؤش بيت ئةزيزم

بة هيواى بةردةوام بونت بةريز[/size]

[center]http://www.kurdupload.com/images/ORmS1345635726/iraqlive_1344459358_365.png

[size=20]

دەزانی؟!
هەندێک کەس هەرچەند بیانخوێنیەوە... ماندو نابی!
هەندێک کەس هەرچەند گوێی لێئەگری ... پێیان عادەتـــــ ناکەی
هەندێک کەس هەرچەند دوبارە ببنەوە .... دیسان شازن ، ئەلێی هێشتا نەتکردونەتەوە!


بینیوتە؟؟! گوێت گرتوە؟! هەندێک کەس بێ کۆتایین..
[/size][/center]

6

وه‌ڵام: برنادشۆ و هونه‌ری وه‌ڵامدانه‌وه‌که‌ی.....

[size=16]زۆر سوپاس  کاک لێدوان بۆ په‌یامه‌کات
ده‌ستی تۆش خۆش بێت گیان
سه‌رکه‌وتوو بیت[/size]

http://i38.tinypic.com/2w3nzm0.jpg

[size=24]گرنگ نییه دره‌نگ تێبگه‌یت.......
گرنگ ئه‌وه‌یه گه‌وجانه ژیان نه‌به‌یته‌ سه‌ر[/size]