بابه‌ت: کۆمه‌له پۆسته‌رێکی پێنووسێک به خوێن !
ئه‌مه کۆمه‌ڵێک پۆستهرن که شیعره‌که‌یان له‌سه‌ر وێنه‌یه‌ک درووستکراون له لایه‌ن چه‌ند به‌ڕێزێک ..
هه‌ندێک شیعری تریشم لایه له‌سه‌ر ئه‌م وێنه‌یه به‌ڵام به‌داخه‌وه که نه‌مویست بڵاویان بکه‌م.
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » پۆسته‌ره شیعر » کۆمه‌له پۆسته‌رێکی پێنووسێک به خوێن !
په‌ڕه 1
ئه‌مه کۆمه‌ڵێک پۆستهرن که شیعره‌که‌یان له‌سه‌ر وێنه‌یه‌ک درووستکراون له لایه‌ن چه‌ند به‌ڕێزێک ..
هه‌ندێک شیعری تریشم لایه له‌سه‌ر ئه‌م وێنه‌یه به‌ڵام به‌داخه‌وه که نه‌مویست بڵاویان بکه‌م.
[center][size=16]پۆسته‌ره‌كان زۆر زۆر جوان بووون به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی كاك سه‌رهه‌نگ
ده‌سته‌كانت خۆش كاك شاخه‌وان بۆ ئاماده‌كردنیان سه‌ركه‌وتووبیت[/size][/center]
zor zor chwanbwn dastat xoshbet
ده‌ست خۆش پۆسته‌ره‌کان زۆر جوان بوون.
ده‌سته‌کانت خۆش بێت شاخه‌وان گيان
هه‌موويان جوان به‌بێ جياوازی هه‌ربژيت گوڵی من.
سوپاس بۆ به‌شداریتان.
ده‌ست خۆش پۆسته‌ره‌کان زۆر جوان بوون.
سوپاس بۆ به‌شداریتان.
(1)
كه لێت دوورم په‌نا بردنم بۆ نوسینه،
ئه‌وه منم كه ناتوانم نه‌نوسم
له ووشك هاتنی پێنوسیشمدا
هه‌ر وه‌ستانم نیه،
ئاخر من به خوێنیش بێ ده‌نوسم!
(2)
خۆشت دهتكێیته سه‌ر خامه
كه نامه‌ت بۆ ده‌نوسمه‌وه!
ئاخر هێنده شیرینی له‌لام
چویته خوێن و دڵمه‌وه
(3)
پێنوسیش نه‌یتوانێ ڕێگه‌م بگرێ
نه‌یتوانی قافڵه‌ی شیعرم ڕێ نه‌گرێ!
ئه‌وه‌تا مه‌ره‌كه‌ب خوینی چۆته شوێن
ئیدی وه‌ستانم نیه، هه‌میشه دێن
(4)
كێیه ئه‌وه‌ی ده‌ڵێی خوێن
ته‌نیا بۆ به‌رده‌وام بوونی دڵ ده‌گه‌ڕێ
ئه‌وه‌تا بۆ به‌رده‌وامی بوونی ئه‌شقیش
لاربۆته‌وه بۆ سه‌ر په‌ڕێ
(5)
ببێته هۆی فهوتانیشم خوێنم هه‌ر خه‌ریكی نوسین ده‌بێ
ئاخر گه‌ر حاڵیت نه‌كه‌م دڵم هه‌ر به‌داخی ڕاموسین ده‌بێ
(6)
به‌خوێن بۆت ده‌رده‌بڕم چه‌نده بۆ من گرنگی
باكم نیه به‌م كاره‌م هه‌موو دونیاش بڵێن شێته،
خۆ ئه‌زانم له‌سه‌ر لێواری مان و نه‌مانم
كه‌چی به‌م حاڵهشم هه‌موو ده‌م چاوم له ڕێته
ئه‌ڵێم ئاخۆ كه‌ی بێیت و بمخه‌یته بهرنامهتهوه
تۆ كه نیوه‌ی ئیمانمی ده ئه‌وه‌نده پێویستیم پێته.
كه لێت دوورم، په‌نا بردنم بۆ نوسینه
یان ده‌مرم، یان ناتوانم كه نه‌نوسم
هێنده دووری، بارته‌قای ئه‌وه‌ش ده‌نوسم،
جار هه‌یه هێزی نامێنێ پێنوسم
كه‌چی هه‌ر ناوه‌ستم، ئاخر خوێن هه‌یه تا بنوسم!
سه‌رهه‌نگ موحسین
په‌ڕه 1
یانەی سەرهەنگ موحسین » پۆسته‌ره شیعر » کۆمه‌له پۆسته‌رێکی پێنووسێک به خوێن !
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]