بابهت: بەهۆی نەبونی ئاودەست(w.c) ڕۆژانە 5 هەزار كەس لە جیهان دەمرێت
[size=16]بەهۆی نەبونی ئاودەست(w.c) ڕۆژانە 5 هەزار كەس لە جیهان دەمرێت
بەپێی ئامارێك نزیكەی 2،5 ملیار كەس لە جیهان ئاودەستیان نییە، كە كاریگەری خراپی هەیە لەسەر تەندروستی خۆیان و تەندروستی گشتی ئەو ناوچەیەیی تێیدا دەژین.
بەپێی دواین ڕاپۆرتی ڕێكخراوی (یونسێف)ـی سەربە نەتەوەیەكگرتوەكان ڕۆژانە 5000 منداڵ لە جیهان دەمرن بە هۆی سكچونەوە كە هۆكارەكەی كردنی پیساییە لە ڕوبار و دەریاچە و شوێنە گشتیەكان بەهۆی نەبونی ئاودەست.
هەر بۆ ئەم مەبەستە و بنبڕكردنی دیاردەی كەمی ئاودەست چەند ڕێكخراوێك پێشنیار دەكەن و هانی دروستكردنی ئاودەست دەدەن لە جیهان، ئەو ئاودەستەی كە ئێمە لەماڵەكانماندا چەند دانەیەكمان هەیە و قەدری نازانیین
گولان
[/size]