بابه‌ت: دۆزینه‌وه‌ی قوڕئانێک به پیس کراوی له مزگه‌وتێکی ئه‌مریکادا
[size=16]دۆزینه‌وه‌ی قوڕئانێک به پیس کراوی له مزگه‌وتێکی ئه‌مریکادا
مسوڵمانان له یه‌کێک له مزگه‌وته‌کانی ئه‌مریکا له شاری دیربورن له ویلایه‌تی میتشیگان قوڕئانێک ده‌دۆزنه‌وه که دوای پیس کردن و سووکایه‌تی پێکردنی نامه‌یه‌کی دژیایهتیشی تیا ئاڵێنراوبوو.
گۆڤاری تاییمی ئه‌مریکی له ڕاپۆڕتێکی دا به ناوی نامه‌یه‌ک له دیبۆڕن ئاماژه به نامه‌یه‌کی ڕقه‌به‌رایه‌تی ده‌کات که له چوارچێوه دژایه‌تییه‌کانی سه‌ر عه‌ڕه‌ب و مسوڵمانان دێت که له دوای ڕووداوی بنکه‌ی فورت هود دێت که ئه‌فسه‌رێکی ئه‌مریکی به ڕه‌گه‌ز عه‌ڕه‌ب ته‌قه له سه‌ربازانی ئه‌مریکی ده‌کات و 13 که‌سییان لێ ده‌کوژێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه که شاری دیربرون گه‌وره‌ترین له ڕێکخراوه ئیسلامییه‌کانی تیایه، به جۆرێک که مسوڵمانان سێیه‌کی ئه‌م شاره پێک ده‌هێنن، که ژماره‌ی دانیشتوانی ده‌گات به 100 هه‌زار که‌س و ده مزگه‌وتی تیایه.
گۆڤاره‌که ئاماژه به‌وه ده‌دات که لێپرسراوانی یه‌کێک له مزگه‌وته‌کانی شاری دیربورن له نزیک ده‌رگای مزگه‌وت قوڕئانێک به پیس کراوی له‌گه‌ڵ نامه‌یه‌کی هه‌ڕه‌شه ئامێز ئه‌دۆزنه‌وه، که تێیدا نووسراوه (ئیسلام نه‌خۆشییه، مسوڵمانه کۆچبه‌ره‌کان میکڕۆبن.. پێویسته تێکڕای مسوڵمانان له ئه‌مریکا ده‌ربکرێن)!!! [/size]
Dangiislam