1

بابه‌ت: ئایا ئێمه‌ ئه‌وه‌ین كه‌ هه‌ین یان...؟

ئایا ئێمه‌ ئه‌وه‌ین كه‌ هه‌ین یان ئه‌وه‌ین كه‌ هه‌ستى پى ده‌كه‌ین؟

به‌ر له‌ رِوون كردنه‌وه‌ى ئه‌و ناونیشانه‌ى سه‌ره‌وه‌ ده‌مه‌وى بڵێم بى گومان ئێمه‌ ئه‌وه‌ین كه‌ هه‌ستى پى ده‌كه‌ین..



چونكه‌ زۆر كه‌س هه‌ن كه‌ ژیانیان زۆر خۆشگوزه‌رانتره‌ له‌و كه‌سانه‌ى چوار ده‌ورى به‌لام هه‌ستى پى ناكا..

نمونه‌ كه‌سێك كه‌ ته‌ندروستیه‌كى زۆر باشى هه‌یه‌ یان له‌ خێزانێكى زۆر باش ده‌ژى یان بارى مادیان باشه‌ یان به‌شێكى زۆرى ئاواته‌كانى خۆى هێناوه‌ته‌ دى كه‌ جاران ئاواتى بۆ ده‌خواست؛

له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا ئه‌م كه‌سه‌ هه‌ستى پى ناكات و هه‌میشه‌ خۆى به‌ به‌دبه‌خت ده‌زانى، ئینجا كه‌ خۆى به‌ به‌د به‌خت زانى واتا ئه‌و چێژى له‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ وه‌رنه‌گرتووه‌ كه‌ خۆى هه‌یه‌تى، هه‌ر ده‌ستكه‌وتێكیش كه‌ چێژى لى وه‌رنه‌گرى ئیتر بوون و نه‌بوونى وه‌كو یه‌كه‌، واتا ئه‌و شتانه‌ى كه‌ هه‌یه‌تى جارانى سفر ده‌بێت.

بۆیه‌ ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌ واده‌زانى به‌د به‌خته‌ بى گومان هه‌میشه‌ به‌د به‌خته‌.. كه‌واته‌ ئه‌و كه‌سه‌ ئه‌وه‌ نیه‌ كه‌ هه‌یه‌ به‌ڵكو ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌ستى ڵى ده‌كات..

به‌پیچه‌وانه‌وه‌ كه‌سێك له‌وانه‌یه‌ له‌ رِووى جه‌سته‌ییه‌وه‌ كه‌م ئه‌ندام بى، یان له‌رِووى مادیه‌وه‌ هه‌ژاره‌، یان له‌ خێزانێكى خراپدا ده‌ژى، یان به‌ ئاسته‌م ده‌توانى ئاواته‌كانى به‌ دى بێنى.

به‌لام له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا ئه‌و كه‌سه‌ خۆى به‌ به‌خته‌وه‌ر ده‌زانى. چونكه‌ گوى به‌ نه‌هامه‌تیه‌كانى ژیانى نادات به‌ڵكو به‌ گه‌شبینیه‌وه‌ له‌ ژیانى خۆى ده‌رِوانى و هه‌میشه‌ به‌ ئاواته‌وه‌ ده‌ژى و هه‌وڵ بۆ به‌ دى هێنانى ئاواته‌كانى ده‌دات. چێژ له‌ بچوكترین ده‌ستكه‌وتى خۆى وه‌رده‌گرى كه‌ به‌ ده‌ستى هێناوه‌. كه‌واته‌ ئه‌و كه‌سه‌ له‌ كۆتاییدا به‌خته‌وه‌ره‌. ئه‌و ئه‌وكه‌سه‌یه‌ كه‌ هه‌ستى پى ده‌كات نه‌ك ئه‌وه‌ى كه‌ هه‌یه‌..

بۆیه‌ ڵێویسته‌ ئێستا تۆ بیر له‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ بكه‌یته‌وه‌ كه‌ هه‌ته‌ و چێژى لى وه‌ربگره‌ چونكه‌ له‌وانه‌یه‌ ئه‌وه‌ى تۆ هه‌ته‌ ئاواتى گه‌وره‌ى كه‌سێكى تر بێت..

ئه‌گه‌ر تۆ دووچاوى ساغت هه‌یه‌ ئه‌وه‌ له‌بیر مه‌كه‌ كه‌ ئه‌وه‌ ئاواتى گه‌وره‌ى كه‌سێكى نابینایه‌، ئه‌گه‌ر تۆ ته‌ندروستیه‌كى باشت هه‌یه‌ ئه‌وه‌ بزانه‌ كه‌ ئاواتى گه‌وره‌ى كه‌سێكى ناساغه‌، ئه‌گه‌ر تۆ هاورِێیه‌كى باشت هه‌یه‌ ئه‌وه‌ بزانه‌ كه‌ ئێستا چه‌ندین كه‌س به‌ ده‌ست هاورِێى خراپه‌وه‌ توشى كاره‌ساتى گه‌وره‌ هاتوون...

بۆیه‌ پێویسته‌ تۆ هه‌میشه‌ شوكرى خواى گه‌وره‌ بكه‌یت بۆ ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ى كه‌ پێتى داوه‌ تاكو هه‌ستى ڵى بكه‌ى و وه‌ چێژى لى وه‌ربگرى و بزانى كه‌ ئه‌وه‌ تۆى..

كه‌واته‌ له‌ كۆتاییشدا ده‌ڵێم ( مرۆڤ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌ستى پى ده‌كات نه‌ك ئه‌وه‌ى كه‌ هه‌یه‌))


که‌سایه‌تی ده‌وروبه‌رت بناسه‌

[size=20]پەیجی سەرەکی من لە فەیسبووک[/size]

https://fbcdn-sphotos-d-a.akamaihd.net/hphotos-ak-ash3/68524_556438081067753_1312162519_n.jpg

ئینسان به‌رگه‌ی گولە ناگرێت

ئیدی نازانم..

چۆن سنگ ئه‌نێت به‌ عیشقه‌وه‌ !!!

2

وه‌ڵام: ئایا ئێمه‌ ئه‌وه‌ین كه‌ هه‌ین یان...؟

بابةتيكي زور زورجوانةروزان كيان دةستةكانت خؤش ئازيزةكةم

[center]http://www.kurdupload.com/images/fvJy1351717557/lklk.jpg
نازانم بۆ قسه یكم بۆ وتن نییه  هیچ ناڵێم .....ته نیا یه ك شت نه بێ
ئه ڵێم خودایه هه رگیز جێم مه هێڵه من هه میشه موحتاجی تۆم ..
[/center]

3

وه‌ڵام: ئایا ئێمه‌ ئه‌وه‌ین كه‌ هه‌ین یان...؟

[center]زۆر سوپاس بۆ ئێوه‌[/center]

[size=20]پەیجی سەرەکی من لە فەیسبووک[/size]

https://fbcdn-sphotos-d-a.akamaihd.net/hphotos-ak-ash3/68524_556438081067753_1312162519_n.jpg

ئینسان به‌رگه‌ی گولە ناگرێت

ئیدی نازانم..

چۆن سنگ ئه‌نێت به‌ عیشقه‌وه‌ !!!