بابهت: شەربەتی هەنار لەش لە ماددە ژەهراویەكان رزگار دەكات
[size=19]شەربەتی هەنار لەش لە ماددە ژەهراویەكان رزگار دەكات
لێكۆڵەرەوەكان رایانگەیاند هەنار ئەگەری تووشبوونی مرۆڤ بە نەخوشیەكانی دڵ كەمدەكاتەوە لە بەرئەوەی رێژەی چەوری زیانبەخش لە لەشدا كەم دەكات و رێژەی چەوری سوود بەخش زۆردەكات.
هەروەها بە پێی لێكۆڵەران هەنار ماددە ژەهراویەكانی ناو لەش لەناودەبات و چارەسەری زكچوون و و هەووكردنی گەدە و سەرئێشان دەكات.
لێكۆڵینەوەكە ئەوەی سەڵماندوە كە توێكلی هەنار بە كاردهێنرێت بۆ لە ناوبردنی كرمەكان وهەروها دەنكەكانی بۆ چارەسەركردنی ماندویەتی و جەستەی مرۆڤ چالاك دەكات. هەنار رۆڵێكی گرنگ دەبینێت لە پاراستنی مرۆڤ لە نەخوشیە درێژخایەنەكەكان وەك نەخۆشی دڵ و دەمارەكانی خوێن و رەقبوونی دەمارەكان.
لێكۆڵەرەوان ئاموژگاری ئەو ئافرەتانە دەكەن كە دەگەن بە تەمەنی نائومێدی هەنار بخۆن بۆ ئەوەی بیانپارێزێت لە نەخوشیەكانی دڵ و دەمارەكان و ئێسكە نەرمەو شێرپەنجەی مەمك لەبەر ئەوەی پێكهاتەكانی هەنار توانایەك بەرزی هەیە لە تێكشكاندنی خانەی شیرپەنجەیی و لە هەمان كاتدا هیچ زیان ناگەێنێت بە خانە تەندروستەكان. [/size]