بابه‌ت: كوته باسى زيانى هونه ر مه ند جوبى فه تاح
[size=16]گۆرانی بێژ- چۆپی
خاتوو چۆپی له‌سالی 1983 له شاری كه‌ركووك له دایك بووه و له سالی 1986 له به‌ر خراپبوونی باری کورد ، ئه‌و شاره‌ی به‌جێهێشتووه، تا ساڵی 1987 له گه‌ڵ باوك و دایکی له ناوچه سنورییه‌کانی نێوان ئێراق و ئێران ماوه‌ته‌وه.
له سالی 1988 ئاواره‌ی ئه‌وروپا بووه و پاشان له هۆڵه‌ندا نیشته‌جێ بوون.
له سالی 1990 چۆته قوتابخانه‌یه‌کی کۆراڵ له هۆڵه‌نداو له‌وێ فێری زانستێکی سه‌ره‌ره‌تایی مۆزیك بووه.
له سالی 1996 چووه‌ته قوتابخانه‌ی ده‌نگ و له‌وێ به‌شێوه‌یه‌کی زانستی و له ژێر چاودێڕی ماموه‌ستا هۆڵه‌ندێکانیدا ، به شێوه‌یه‌کی زانستی، فێری گۆرانی چڕین بووه.
له سالی 1996 چووه‌ته قوتابخانه‌ی مۆزیك و بۆ ماوه‌ی ساڵێك ده‌رسی کیبۆردی خوێندووه.
له سالی 1999 چووه‌ته ئه‌کادیمای کوردی له ئه‌ڵمانیا و له‌وێوه ده‌رگاکانی هونه‌ری کوردی بۆ کراوه‌ته‌وه و، له ڕێگای ماموستای به‌ڕێز وریا ئه‌حمه‌ده‌وه زیاتر بواره‌که‌ی بۆ خۆش بووه و هاریکاری کراوه.
له سالی 2000بۆ یه‌که‌م جار ده‌چێته سه‌ر سته‌یج له شاری (دانهاخی) هۆڵه‌ندا و بۆ زیاتر له سێ هه‌زار که‌س گۆرانی ده‌ڵێت و، دوابه‌دوای ئه‌وه ده‌چێته میدیاتیڤی و له پرۆگرامی شانشیین به‌شداری ده‌کات . له سالی 2003 له ژێر کاریگه‌ری هونه‌رمه‌ندی به‌توانا بورهان موفتیدا یه‌که‌م سیدی خۆی که له 9 تراك پێكهاتووه، به ناوی (چیت ناو بنێم؟) ، بڵاو كردۆته‌وه.
له سالی 2007 دووه‌م سیدی خۆی که له 13 تراك پێکهاتووه، به ناوی (ناوت ده‌نێم ژینۆ) بڵاوکرده‌وه.
له ماوه‌ی حه‌وت ساڵی ژیانی هونه‌ری خۆیدا، له ده‌یان وڵاتی ئه‌وروپادا کۆنسێرتی کردووه و ، وڕای ئه‌وه‌ش چه‌ندیین کۆنسێرتی له که‌نه‌دا و ئه‌مریکا و کوردستانی باکوور و کوردستانی باشور و کوردستانی ڕۆژهه‌ڵاتییش ساز کردووه
[/size]