بابه‌ت: (( ژیـــــان واتـــــا ئـــێـــســـتــــا ))
[center][size=18]هه‌موومان ئه‌وه ده‌زانین كه ژیانى مرۆڤ پێك هاتووه له كۆى هه‌موو ساته‌كانى ته‌مه‌نى..
تۆ به‌شێك له ساته‌كانى ته‌مه‌نت بهرِى كردووه، به‌شێكیش له ساته‌كانى ته‌مه‌نت ماوه. ته‌نیا ساتێك كه ئێستا تیایداى ئه‌ویش ئێستایه..
ئه‌و ساتانه‌ى كه رِۆیشتوون هه‌رگیز ناگهرِێنهوه
((ئه‌وه‌ى رِابوردووه وابزانه مردووه)) داهاتووش هێشتا نه‌هاتووه ((ئه‌وانه‌ى له داهاتوونه هێشتا له دایك نه‌بوونه))
ئایا نرخى ئێستا چه‌نده؟
بێگومان ئێستا به نرخترین ساتى ژیانته. كه رِابردوویهكت مردبى و داهاتوویهكیشت هێشتا له دایك نه‌بووبى كه‌واته ته‌نها ئێستا ژیانى تۆیه. ته‌نها ئه‌و چركه‌یه‌ى ئێستا كه ئه‌و بابه‌ته ده‌خوێنیته‌وه. كه ده‌ڵێم ژیان واتا ئێستا ئه‌وه ماناى ئه‌وه نیه هیچ نرخێك بۆ رِابردوو و بۆ داهاتوو دانه‌نێین به‌لكو به پێچه‌وه‌انه‌وه ئه‌و په‌نده‌ى كه له رِابردوو فێرى بووى هه‌رگیز له بیرى مه‌كه، وهبه هه‌مان شێوه داهاتووى خۆت به شێوه‌یه‌ك له‌ناو مێشكى خۆت وێنا بكه كه به ئاواته‌كانى خۆت گه‌یشتووى. به‌لام چێژ له ئیستات وه‌رگره و به ئومێده‌وه ئێستات بهرِى بكه.
ئایا تۆ حه‌ز ده‌كه‌ى ژیانێكى به‌خته‌وه‌رت ههبى؟ ئه‌گه‌ر وه‌لامه‌كه‌ت به به‌ڵێیه ئه‌وا زۆر ئاسانه هه‌ر ئێستا ده‌توانى به‌خته‌وه‌ر بى چونكه ژیانى تۆ هه‌ر ئێستایه. ئێستاپرِ به دڵ پێبكه‌نه چونكه تۆ زۆر به‌خته‌وه‌رى كه ئێستا ده‌ژى. ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وى هه‌موو ژیانت به دڵ خۆشى بهرِى بكه‌یت هه‌ر ئێستا دڵت خۆش بى. چونكه ژیان هه‌ر ئێستایه. زۆر كه‌س به هه‌ڵه‌دا چوون پێیان وایه به‌خته‌وه‌رى له‌وه‌دایه كه ئامانجێكیان به دى بێنن، تۆش چه‌ند ئامانجێكت هه‌یه ئه‌گه‌ر واده‌زانى به به‌دى هێنانى ئه‌و ئامانجانه ئینجا به‌خته‌وه‌ر دهبى، ئه‌ى باشه بۆچى ئێستا به‌خته‌وه‌ر نى؟ ئه‌ى باشه ئێستاش به‌شێك له‌و ئامانجانه‌ت نه‌هاتۆته دى كه جاران ئاواتت بۆى ده‌خواست؟ كه‌واته به‌خته‌وه‌رى نه‌به‌ستراوه‌ته‌وه به به‌دى هێنانى خۆزگه‌و ئاواته‌كانمان. به‌ڵكو به‌خته‌وه‌رى هه‌ر له ئێستا دایه..
(( لێگهرِى با ئێستات به پێكه‌نین برِوات تاكو هه‌موو ژیانت هه‌ر به به‌پێكه‌نین برِوات)) دكتۆر باربارا دى ئه‌نجلس ده‌ڵى ((ئه‌گه‌ر هه‌نووكه بۆ من به‌س نه‌بێت ئه‌وا به هیچ شتێكى ئه‌م جیهانه رِازى نابم))
زۆر رِاسته ((ئه‌گه‌ر تۆ ئێستا به‌خته‌وه‌ر نه‌بى هه‌رگیز چاوهرِێى به‌خته‌وه‌رى مه‌كه)) بۆ نمونه تۆ 12 ساڵى ژیانت به‌سه‌ر ده‌به‌ى تاكو قوتابخانه ته‌واو ده‌كه‌ى پاشان 4 ساڵى تریش بهرِى ده‌كه‌ى تاكو كۆلیژ ته‌واو ده‌كه‌ى. كه‌چى تۆ به‌م شێوه‌یه به‌خته‌وه‌ر نى كه جاران بیرت پێى ده‌كرده‌وه. رِاسته تۆ ئامانجى خۆت به‌دى هێناوه به‌لام له ڵێناو ئه‌و ئامانجه‌ت باجێكى قورست داوه له‌سه‌ر حیسابى 16 ساڵى ته‌مه‌نته كه به‌رده‌وام ده‌تخوێند و هیچ كاتێك خۆشحاڵ نه‌بووى به‌لكو چاوهرِیت ده‌كرد تاكو ئامانجه‌كه‌ت به دى بێنى ئینجا خۆشحاڵ بى هه‌رگیز چێژت له ساته‌كانى ته‌مه‌نت وه‌ر نه‌گرت. واتا باجێكى زیاترت داوه له‌و ئامانجه‌ى كه ئێستا به ده‌ستت هێناوه.
بۆیه من پێت ده‌ڵێم ئه‌وه‌ى رِابردوو وازى لێبینه ته‌نها بۆ داهاتووشت مه‌ژى. هه‌ر ئێستا چێژ له ئێستات وه‌رگره چونكه ئێستاش هه‌ر ئه‌و ساته‌یه كه جاران ئاواتت بۆى ده‌خواست . ئه‌گه‌ر تۆ ئێستا به‌خته‌وه‌ر نه‌بى ئه‌وا له هه‌موو ژیانت به‌خته‌وه‌ر نابى. ئه‌گه‌ر تۆ به ئێستات رِازى نه‌بى دڵنیابه هه‌رگیز به داهاتووت رِازى نابى..
چــــــونـــکـــه
((ژیــــــان واتــــا ئــێــــســـتـــــــا))
*که‌سایه‌تی ده‌وروبه‌رت بناسه[/size][/center]