بابه‌ت: به‌جێماوم له‌دووری تۆ ژیانم گشتی خه‌زانه
به‌جێماوم له‌دووری تۆ ژیانم گشتی خه‌زانه
چی بکه‌م بۆ کوێ بچم هه‌ر تاوانه له‌م زه‌مانه
له‌دووری تۆ گیانم وه‌ک ئاگرێکی بلێسهداره
ناله‌ی ده‌روونم ته‌نها ناگات به‌و نازداره
ئاخۆ هیچ کات له‌خۆت پرسی یا له‌خۆت پرسیوه
ئاخۆ ساتێک له ساته‌کان خه‌یالت رۆیشتووه
به‌ره‌و ئه‌و ئه‌ستێره گه‌شه‌ی هه‌میشه له شه‌وانه
هه‌مان شێوه‌ی دلی من بۆ دوری تۆ له سوتانه
گولم خامهکهشم لێم بێزاره‌و لێم ره‌نجاوه
چونکه بۆدوریت زۆرترین شعری پێ نوسراوه
لێوه‌کانیشم پرسه‌داره لهخهنده تۆراوه
چاوه‌کانیشم تیشک‌و هێزی بینینی تیا نه‌ماوه
چونکه دلت له‌ئاست دلم ژه‌نگی هه‌ڵهێناوه
ئه‌ی بێ باک گشت کات بۆ دابرانت ده‌نالێنم