بابه‌ت: پیاسه‌ی نێو دارستان
پیاسه‌ی نێو دارستان
له مێژه باوی ئه‌و گوته‌یه نه‌ماوه كه ده‌ڵێت < ئه‌وی هه‌ق نه‌بێژێت،
شه‌یتانێكی لاڵه.> گرنگ گوتنی ڕاستی نییه، ئاخر ڕاستی هه‌میشه بۆ
گوتن ناشێت. ئه‌وه گرنگه ئه‌وی ده‌یڵێین درۆ نه‌بێت. من ته‌مه‌نم له نێوان
په‌نجا و شه‌ستدایه. لێره‌دا ئه‌گه‌رچی ڕاستیم نه‌دركاندووه، وه‌لێ درۆشم
نه‌كردووه. ساڵێك له‌مه‌و به‌ر له‌یه‌ر كۆمه‌ڵێك ناكۆكیی كۆن و نوێ، له‌گه‌ڵ
ژنهكمدا له یه‌كدی جوێ بووینه‌وه. ئه‌وه چه‌ند مانگێكه ده‌مه‌وێت له ڕێی
لاپه‌ڕه‌ی <كۆنتاكت>ی ڕۆژنامه‌ی شارۆچكهكهمانهوه ژنێكم ده‌ست بكه‌وێت.
یه‌كه‌م جار له پێناوی ڕاو كردنی ژنێكدا، به‌م كورته ڕستانه خۆم ناساند:
< ته‌مه‌نم له نێوان په‌نجا و شه‌ستدایه. حه‌زم له پیاسه‌ی هێمنی دوو به
دووی نێو دارستان و له خواردنی دووقۆڵیی ئێوارانی به‌ر تیشكی مۆمه.
ئه‌گه‌ر چی باری ئابووریم تا بڵێیت باشه، وه‌لێ نه جگه‌ره ده‌كێشم و نه
شه‌یدای خواردنه‌وه‌م. ڕووخۆش و چالاكم و بۆ ئه‌وه ده‌ست ده‌ده‌م
متمانه‌م پێ بكرێت. ماچت ده‌كه‌م و له ئامێزت ده‌گرم.>
ڕۆژان تێپه‌ڕین و هیچ ژنێك پێوه‌ندی پێوه نه‌كردم. زۆر جار بیرم بۆ ئه‌وه
ده‌چوو، منیش وه‌كو ڕه‌حمان بكه‌م. ئه‌و پیاوه، وه‌ك ته‌مه‌ن له من هه‌ڵكشاوتر
بوو، نه ددانێكی ئۆرگیناڵ له ده‌میدا بوو، نه تاڵێكی ڕه‌ش له قژیدا،
كه‌چی له دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه سێ جار گه‌ڕابووه‌وه و هه‌ر جاره‌ی به دیجله‌دا
ژنێكی پهڕاندبووهوه شام و دواتریش گه‌یاندبوویه سوێد. ئه‌گه‌رچی به
ساڵێك ژنێكی ده‌گه‌یاند. كه‌چی دوای شه‌ش مانگ لێی جیا ده‌بووه‌وه. بریا
ئه‌وی به‌و ده‌كرێت به منیش ده‌كرا.
دوای سێ چوار مانگ نائهمێدی، نامه‌یه‌كی دیكه‌م بلاو كرده‌وه، كه ئه‌مه
ده‌قه‌كه‌یه‌تی: < ته‌مه‌نم له شه‌ست كه‌متره. جگه‌ره‌كێش و سهگدۆستم.
چێشتلێنه‌رێكی باشم. ئاره‌زووی گه‌شتوگوزار ده‌كه‌م. ته‌می ته‌نیاییت
ده‌ڕه‌وێنمه‌وه. خۆشیت پێ ده‌به‌خشم و هاوبه‌شی خه‌مت ده‌بم. ڕامووسان و
لێكئاڵان.>
ئه‌مه‌یان دوو درۆی خاوێنی تێدابوو، ئاخر له ژیانمدا نه لێوم به‌ر جگه‌ره و
نه‌ده‌ستم به‌ر سه‌گ كه‌وتووه.
مانگێك به‌سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م نامه‌یه‌شدا تێپه‌ڕی و ژنێك زه‌نگی لێ
نه‌دا. ئیدی فێری هونه‌ره‌كه بووم، هه‌فته‌ی یه‌كێكم بڵاو ده‌كرده‌وه. ئه‌وه بوو
دوای نزیكه‌ی بیست و یه‌ك نامه‌ی جیاواز، شه‌وێكیان ژنێك زه‌نگی لێ دا و
ئاماده‌یی خۆی بۆ یه‌كتر بینین، ده‌ربڕی. كه بۆ ڕۆژی داهاتوو، یه‌كدیمان
بینی، به‌كه‌ڵكی پیاسه‌ی شان به شانی نێو دارستان نه‌ده‌هات، ده‌بوو بۆ
ئه‌وه ڕه‌ت نه‌بات، بچمه ژێر باڵی، ئاخر ده‌ستی به گۆچانه‌كه‌یه‌وه
ده‌له‌رزی.
ڕه‌حمان خاوه‌ن ئه‌زمونی ناسیاوم، تازه نامیلكه‌یه‌كی به ناونیشنانی:
< چۆن له باشووری كوردستانه‌وه شهكرهژنێك بۆ باكوری ئه‌وروپا
دێنیت؟> بڵاو كردبوویه‌وه، دوای ئه‌و كاره‌ساته دانه‌یه‌كم لێ كڕی و بلیتی
گه‌ڕانه‌وه‌م بڕی.
[size=9]حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ن
05 - 07 - 2007[/size]
_____________________
[size=9]مافی بڵاكردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته پارێزراوه بۆ YSM21.NET.[/size]