بابه‌ت: کچێکی ئوسامه بن لادن په‌نا بۆ سه‌فاڕه‌تی سعوودیه ده‌بات له ئێران
[size=24]کچێکی ئوسامه بن لادن په‌نا بۆ سه‌فاڕه‌تی سعوودیه ده‌بات له ئێران!
ئیمان بن لادن؛ کچی ئوسامه بن لادنی سه‌رۆکی ڕێکخراوی قاعیده له دوای ڕاکردنی له زیندان په‌نا بۆ سه‌فاره‌تی سعوودیه ده‌بات له تاران!!
ئیمان بن لادن له په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنیدا ئاشکرای کرد که خۆی و براکه‌ی به‌ناوی عه‌بدوڵڵا له‌م ڕۆژه‌ی ئه‌مریکا ئه‌فغانستانی داگیرکردووه له ساڵی 2001 لای ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانی ده‌ست به‌سه‌ر کراون.
عومه‌ر بن لادنی ته‌مه‌ن 29 ساڵ به (شرق الأوسط)ی ڕاگه‌یاند که‌وا خوشکه‌که‌ی و پێنج برای و باوه‌ژنێکی (واته: خێزانی ئوسامه بن لادن) به ناوی دایکی حه‌مزه لای ده‌سه‌ڵاتدارنی ئێرانی زیندانن.
هه‌روه‌ها عومه‌ر بن لادن که ئێستا له قه‌ته‌ڕ دائه‌نیشێت ڕایگه‌یاند که‌وا خێزانی بن لادن پێکهاتووه له ژنی یه‌که‌می به ناوی (نجوی) که به ڕه‌گه‌ز سووریه و له دیمه‌شق له سوریا داده‌نیشێت، نه‌یده‌زانی که‌وا ئیمانی کچی و براکانی تا ئێستا زیندوو مابن، به‌ڵام ڕاکردنی ئیمان له ده‌ست پاسدارانی ئێران ئه‌و نهێنییه‌ی هه‌ڵماڵی.
له لایه‌ن: ده‌نگی ئیسلام[/size]