1

بابه‌ت: *** سۆزیک بۆ دایک***

بۆتۆ ئه‌ژیم دایه‌ی شیرینم
سه‌رچاوه‌ی بونم و ئه‌شک وئه‌وینم
ڕۆژم دور خۆرو شه‌وم بێمانگه‌
به‌بێ سۆزی تۆ ناژیم چارم که‌
بڵێی جارێ دی وه‌ک مناڵه‌که‌ی جاران
له‌سه‌ر ڕانی تۆ بده‌م یه‌ک ووچان
فرمێسکی دوریم له‌چاو بۆ بسری
به‌رگی غه‌ریبیم له‌به‌ر دابدری
دایکی یه‌که‌مم شیرینترین که‌س
شاعیری نامۆو هه‌ژارو بێ که‌س
دوریت واشعر له‌ناخ ئه‌روێنێ
زامی یاده‌کان چرۆ ده‌ردێنێ
ووشه‌ له‌گیانما خه‌جاڵه‌ت بووه‌
دڵی غه‌ریبم بۆت له‌ت له‌ت بووه‌
ئه‌ی دایه‌ گیان ئه‌ی فریشته‌ی خۆزگه‌کانم
وانه‌زانی که‌دورم لێت گه‌وره‌بوم وله‌یاد ده‌چێت یاده‌کانت
له‌ناخمدا هه‌ر منداڵم
به‌هۆی به‌خشنده‌ی تۆیه‌ئه‌ژیم و له‌ژیندا ماوم


*کالئ*

.

.

.
[size=24]facebook[/size]

2

وه‌ڵام: *** سۆزیک بۆ دایک***

ده‌ستی تۆو نوسه‌ر خۆش بیت
به‌راستی شعریکی خۆشه‌
دایک پیرۆزترین بونه‌وه‌ره‌ که‌ خوا به‌ ئیمه‌ی به‌خشیبیت

3

وه‌ڵام: *** سۆزیک بۆ دایک***

ده‌ستی تۆو نوسه‌ر خۆش بیت
سه ركه وتووبن هيوام به رده واميه
بو جه نابتان

http://kurdup.com/up/uploads/picture/fe2e6c233a.gif

4

وه‌ڵام: *** سۆزیک بۆ دایک***

ده‌سته‌كانت خۆش بێت

http://archive.sherwan.net/upload/1203867778.jpg

5

وه‌ڵام: *** سۆزیک بۆ دایک***

سوباس بؤبةيامةجوانةكانتان

.

.

.
[size=24]facebook[/size]

6

وه‌ڵام: *** سۆزیک بۆ دایک***

Karo.FC.B نووسی:

ده‌سته‌كانت خۆش بێت

]