بابه‌ت: مۆمیا مانای چییه؟
[size=16]میسرییه كۆنه‌كان مردووه‌كانی خۆیان مۆمیا ده‌كرد و باوه‌ڕیان وابوو كه رۆژێك له رۆژان زیندوو ده‌بنه‌وه، بۆیه جلوبه‌رگ و زێڕ و زیو و سه‌رجه‌م كه‌لوپه‌له پێویسته‌كانیان له‌گه‌ڵدا حه‌شارده‌دا. ئێمه لێره‌دا باس له میسرییه كۆنه‌كان ناكه‌ین، به‌ڵكو ده‌مانه‌وێ مانای وشه‌ی مۆمیا بۆ ئێوه ئاشكرا بكه‌ین. وشه‌ی مۆمیا له (مۆم)ه‌وه هاتووه، چونكه وه‌ك گوتمان میسرییه كۆنه‌كان مردووه‌كانی خۆیان مۆمیا ده‌كرد. واتا به مۆم دایانده‌پۆشی. وشه‌ی مۆمیاش واتا (داپۆشین به مۆم). شایانی باسه جگه له مۆم میسرییه كۆنه‌كان (قیر)یشیان بۆ داپۆشینی مردووه‌كان به‌كارهێناوه. واتا مۆمیاكردن هه‌ر به مۆم نه‌بووه، به‌ڵكو هه‌ندێك جار قیریش به‌كارهێنراوه
سه‌رچاوه‌ی یانه‌ی رێبین [/size]