بابهت: رۆژانە (20) پیتزا دەخوات
رۆژانە (20) پیتزا دەخوات
ئەوانەی زۆر خواردن دەخۆن، رێژەیەكی زۆر نین لە ناو خەڵكدا، تەنانەت زۆر خواردن هۆكاری خراپ و تەمەن كورت دەكاتەوە ئەمەش بەپێ راو و بووچوونی پسپۆرانی بواری خواردنەمەنییە. كەچی ئەو پیاوە گوێ بەو قسانە نادات و رۆژانە لەگەڵ خۆشترین خواردن لەلای كە پیتزایە، یادگارییەكانی تۆمار دەكات و سگەكەی تێر دەكات.
(كین ویتس) ئەو گەنجەیە لە وڵاتی ئوستڕاڵیا دەژیێت و، لەگەڵ ئەوەی گەنجێكە، كەچی رۆژانە پیتزاییەكی گەورە نۆشی گیان دەكات، پیتزای ئەو گەنجە جیاوازە لەگەڵ پیتزای خەڵك، تەنانەت هەر پیتزاییەكی (كین) (20) ئەوەندەی پیتزای خەڵكی دیكەیە، واتە ئەو پیاوە رۆژانە (20) پیتزای سادە دەخوات.
گولان