بابه‌ت: کێ بوون ئه‌وانه‌ی هه‌ردی دهنگنبێژیان کوشت!؟
[size=16]کێ بوون ئه‌وانه‌ی هــه‌ردی دهنگنبێژیان کوشت!؟
ڕۆژنامه‌کانی وڵاتی نه‌رویج و سوید ئاماژه به چه‌ند خاڵێکی گرنگ و نهێنی ده‌که‌ن که بوونه‌ته هۆی له ناوبردن و کوشتنی هه‌ردی گۆرانیبێژ له وڵاتی سوید. ڕۆژنامه‌ی ئێکس پرێسی سویدی له سه‌ر زاری به‌رپرسی پۆلیسی نه‌رویجی ئاشکرای کرد که هه‌ردی بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ ده‌بێت تێکه‌ڵ بوه به کاری بازرگانی کردن به مادده هۆشبه‌ره‌کان ئه‌وانیش له نزیکه‌وه چاودێریان کردووه زانیاری زۆر وردیان ده‌رباره‌ی کۆکردۆته‌وه ته‌نها ئه‌وه مابووه که له هه‌لێک ده‌گه‌ڕان به کۆمه‌ڵێک به‌ڵگه‌ی به‌رچاو بیگرن وڕه‌وانه‌ی دادگای بکه‌ن،،،
ئه‌وان له درێژه‌ی باسه‌که‌یان ده‌ڵێن هه‌ردی یان که‌سه ته‌مه‌ن 42 ساڵیه‌که که ئه‌وان ناوی ناهێنن ماوه‌یه‌که که زانیاریمان هه‌یه له گه‌ڵ مافیایی ڕووسی ده‌ستی به کاری بازرگانی فرۆشتنی هیڕۆین وحه‌شیش و کردووه هه‌روه‌ها له کۆتاییدا مامه‌ڵکردنیان هه‌ردی به بڕی 3 میلیۆن یۆرۆ مادده هۆشبه‌ره‌کانی له‌و تاخمه کڕیوه به پاره‌ی (کرێدیت) که له ڕیگای بانکه‌وه کراوه به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی هه‌ردی هه‌ڵده‌ستێت به وه‌رگرتنی مادده‌کان ، نایه‌وێ ئه‌و پاره‌یه بداته‌وه ده‌ست گه‌وه‌ره مافیاکان که پێویست بوو له دوای سه‌رف کردنی بڕێک له‌و مادده هۆشبه‌رانه ئه‌نجامی بدات، هه‌ردی بیانو بۆ ئه‌وه دێنێته‌وه که ماددانه‌ی که بۆیان ناردووه فێڵی تێدا کراوه‌و کوالیتی باش نه‌بووه ، به‌ڵام ئه‌وانیش له ڕق و قینه‌ی خۆیان به‌رامبه‌ر پاره نه‌دانی هه‌ردی هه‌ڵده‌ستن به پێلانگێرانی خۆیان هه‌ر بۆیه ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ردیان بکه‌وێته ژێر ده‌ست وکۆنتڕۆڵی خۆیان داوا له هه‌ردی ده‌که‌ن باشه ده‌توانێت ته‌نها 1 یه‌ک میلیۆن یۆرۆیان بۆ بگه‌ڕێنێته‌وه ، به‌م شێوه‌یه هه‌ردی هه‌ڵده‌ستێ به سه‌فه‌ر کردن بۆ وڵاتی سوید تا ئه‌و بڕه پاره‌یه بگه‌ڕێنێته‌وه ده‌ست پیاوه گه‌وره‌کانی که به‌ڵێنیان پێ دابوو، به‌ڵام سه‌رچاوه‌که له پۆلیس ئه‌وه ناشارێته‌وه که ئه‌م ژووانه ته‌نها بۆ ته‌نبێ کردن وسزای دان و به کۆتایی هێنانی ژیانی هه‌ردی ده‌بێت که ئه‌مه یاسایێکه له نێو گرووپی مافیاکان زۆر سروشتیه، هه‌ر بۆیه له کاتی به‌یه‌ک گه‌یشتنی هه‌ردی له گه‌ڵ ئه‌واندا سزایی کوشتنی ده‌ده‌ن پێش ئه‌وه‌ی له پاشکۆێ نێو ئۆتۆمۆبیله‌که‌ی به‌ده سه‌ت به‌ستراوی بیسووتێنن،
هه‌ردی له‌م ڕوداوه‌دا خۆشکزاێکی هه‌ردی له گه‌ڵیدا ده‌بێت به داخه‌وه ئه‌ویش به هه‌مان شێوه ڕه‌فتاری له گه‌ڵدا ده‌کرێت.
ئه‌وه‌ی که من باسم کردووه له سه‌روه له زۆربه‌ی ڕۆژنامه‌کانی ئه‌سکه‌نده‌ناڤیا بڵاو بۆته‌وه بۆ زانیاری زیاتر ده‌توانن سه‌ردانی ئه‌م لینکه بکه‌ن
چرا[/size]