بابه‌ت: سەری سالی تەنهایی من
شه‌قام هه‌مووی بۆی پێده‌که‌نێ
خه‌ریبی منیش له‌م شاره‌دا
مۆمیکی ته‌نهای ناو ماله‌که‌مه‌و
به‌دیار به‌سه‌ر چونی ته‌مه‌نمه‌وه ئه‌سوتێ.
سال رۆیشت و،
دیسان ، منی به ته‌نهایی سپارده‌وه
ته‌نهایی دوکه‌لی جغاره‌یه‌که‌و
به ناو سه‌رساله‌کانی ته‌مه‌نی منا رائه‌بورێ..
ئه‌م سالیش
وه‌ک و هه‌مو ساله‌کانی خه‌ریبیم سالیکی نوێ
به‌بی ده‌نگی و ، بی سلاو کردن
خۆی کرد به مالی ته‌نهایماو
له‌ته‌ک غه‌ریبی ، من ئه‌خه‌وێ.
فییه‌نا، جه‌ژنی پۆشیوه‌و
شه‌قام و کۆلان ،بۆی هه‌لده‌په‌رێ
سال بی مال ئاوایی به جیی هیشتم
دیسان من ،به‌سالیکی تری
پر له غوربه‌ت و ته‌نهایی ده‌سپیرێ..
سال به‌لای ته‌نهاییما تیپه‌ری و
هه‌ر مالاوایشی لی نه‌کردم.
فییه‌نا، ئه‌م شه‌و سه‌ری سالی پۆشیوه‌و
که‌چی هه‌ر شه‌قامیکیشی ده‌ستی نه‌گرتم.
فییه‌نا، قژی له خه‌نه‌ی شه‌و گرتووه‌و
ئه‌ستیره‌کان سه‌مای بۆ ده‌که‌ن
که‌چی ، هه‌ر ئه‌ستیره‌یه‌کیش ماچیکی لی نه‌کردم.
سال به‌ناو غوربه‌تی منا سه‌فه‌ری کرد‌و
منی به پاسه‌وانه‌که‌ی به‌ر ده‌رگای
2010 .................................
سپاردم..
سال رۆیشت و،
که‌چی ، ئه‌و خه‌ریبیه‌ی من هه‌ر نه‌گه‌رایه‌وه.
هه‌نگاو، هه‌نگاو که‌وتمه شوینی
به‌لام هه‌ر ئاوریکیشی لیم نه‌دایه‌وه.
ساله‌کان ،هه‌موویان بۆمن بی مه‌روه‌ت بون
یه‌ک ، به‌دوی یه‌کتری دا سه‌فه‌ریان کرد
که‌چی ،ئه‌و ته‌نهاییه‌ی من هه‌ر نه‌برایه‌وه..
سال مالاوایی،
به‌گوێی ،هه‌موو شه‌قامه‌کانا چرپان.
فییه‌نا ،قاقا بۆی پیئه‌که‌نی
ئه‌ستیره‌کان قژی خۆیان هه‌لئه‌پروکان.
منیش له‌ناوپه‌رداخیکی پر،له‌خه‌ریبی دا
بۆ پێشوازی سالیکی نوێ
ته‌نها مۆمیکی تری ته‌نهایم داگیرسان