بابه‌ت: بحبك اوى
(لێم ببوره)
خوایه‌گیان من تۆم خۆش ده‌وێت..
ده‌زانم تۆش..
تهوبهكارانت خۆش ده‌وێـت.
له‌م رِوَژگارى
شهوئاسهیهى كۆتاى سه‌ده‌ى ژینهنهدا
ده‌سته‌كانم
ده‌كه‌مه هێماى په‌شیمانى
فرمێسكى چاوهكانیشم
وه‌ك نمه‌ى بارانى گهلاَى به‌هارێك
دهورێنم.
بهپهیكهرى جهستهورِوح یش
ده‌چم قامه‌تى نوێژه‌وه‌و
له‌دواى سوره‌تى كرانه‌وه‌ى دڵه‌كانیش
ئه‌م ئایهتهلهگوڵستانى نوورهكهت...
به‌زمانى جهستهوناخم ده‌خوێنمه‌وه...
()
له‌دواى ئه‌ویش ...
(رِكوع) ى رِێزوو گه‌وره‌یت بۆدهبهموو..
به‌ته‌وێڵى ماندووشهكهتى گوناهیش..
پێناسه‌ى به‌نده‌یی بوونم تۆمارئهكهم....
لوتبه‌رزى ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ى خۆم..
له‌ئاست تۆدا..
بهسوجدهیهك خامۆش ده‌كه‌م.
تۆلێبوردهى..ئه‌ى میهره‌بان..
ئه‌ى خاوه‌نى سۆز بۆهه‌مووان.
تۆدهلیل و..ئێمه زهلییل
تۆكهریم و..ئێمه فه‌قیر.
(سه‌ربه‌ست رِوحانى)