1

بابه‌ت: بیلیە : ئیسپانیا نازناوی مۆندیال بەدەست دێنێت …

لە كاتێكدا كە تەنها چەند مانگێك بۆ دەست پێكردنی مۆندیالی 2010 ماوە ئەفسانەی تۆپی پێ بەرازیل ” بیلیە ” لە لێدوانێكیدا پیشبینیەكانی بۆ بەدەست هێنانی ئەم نازانوە راگەیاند …ناوبراو لە دانیشتنێكی رۆژنامەوانیدا لەوبارەیەوە ووتی ” ئیسپانیا باشترین هەلبژاردەی جیهانە سالی رابردوو ئەوەیان سەلماندووە ئەوان باشترین یاریزانانی جیهانن و باشترین یاریزانی جیهانیشیان دەست دەكەوێت هەربۆیە من پێم وایە نازناوی مۆندیالی 2010ـی ئەفریقیای باشوور بۆ ئەوان دەبێت …هەر لە درێژەی لێدوانەكەیدا ئەفسانەی تۆپی پێ جیهان ووتی ” ئەمە ئەوە ناسەلمێنێت كە باشترین هەلبژاردەی جیهان دەتوانێت نازناوی ئەو مۆندیالە بەدەست بێنێت چونكە لە مۆندیالی 1982 بەرازیل باشترین هەلبژاردە بوو بەلام نەیانتوانی ئەو نازناوە بەدەست بێنن هەروەها هەلبژاردەی هۆلەندا 2 جار گەیشتە یاری كۆتایی و هەردوو جاریش تووشی شكست هات لەگەل هەلبژاردەكانی ئەلمانیا و ئەرجەنتین لە كاتێكدا لەو كاتەدا ئەوان باشترین هەلبژاردەی جیهان بوون . بەلام ئەوەی كە من ئێستا دەلێم تەنها بوچوونی خۆمە …

2

وه‌ڵام: بیلیە : ئیسپانیا نازناوی مۆندیال بەدەست دێنێت …

هیوادارم پێشبینیه‌كه‌ی هه‌ڵه‌بیت

3

وه‌ڵام: بیلیە : ئیسپانیا نازناوی مۆندیال بەدەست دێنێت …

ئیسپانیا هه‌ڵبژارده‌یه‌کی به‌هێزی هه‌یه‌.

ده‌توانی گوێ له هه‌موو‌ قورئانی پیرۆز بگریت به‌ ته‌فسیری کوردی له‌ یوتوب فـــــه‌رمــوو


کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .

مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده‌ و ژیانێکی به‌ختیار . . !

4

وه‌ڵام: بیلیە : ئیسپانیا نازناوی مۆندیال بەدەست دێنێت …

[size=16]ده‌ستت خۆش بێت کاک ئاریز[/size]