1

بابه‌ت: خه‌لاته‌كانی مۆندیال زیاد ده‌كرێت

دوێنێ پێنج شه‌ممه‌ یه‌كێتی تۆپی پێی جیهانی (فیفا) برِیاری زیادكردنی خه‌ڵاته‌كان و پاده‌شته‌كانی له‌ جامی جیهانی (2010) دابه‌ش بكرێن.

له‌ كۆبونه‌وه‌یێكدا له‌ دوورگه‌ی (رۆبن) له‌ شاری (كیپ تاون) ئه‌فریقیا باشوور، یه‌كێتی تۆپی پێی جیهانی برِیاری زیادكرنی خه‌ڵات و پاداشته‌كانی جامی جیهانی (2010) دا، كه‌ له‌ مۆندیالی (2006) كۆی گشتی خه‌ڵاته‌كه‌ برِی (216,4) ملیۆن دۆلار ئه‌مه‌ریكی، به‌ڵام بۆ مۆندیالی (2010) ببه‌رز بۆوه‌ بۆ (420) ملیۆن دۆلار ئه‌مه‌ریكی.

ئه‌و هه‌ڵبژارده‌ی جامی جیهانی (2010) به‌ده‌ست دێنێت برِی (30) ملیۆن دۆلار ئه‌مه‌ریكی خه‌ڵات ده‌كرێت، هه‌ڵبژارده‌ی پله‌ی دووه‌می به‌ده‌ست دنێنت برِی (24) ملیۆن دۆلار ئه‌مه‌ریكی خه‌ڵات ده‌كرێت، ئه‌و هه‌ڵبژاردانه‌ی ده‌گه‌نه‌ یاری پێش كۆتایی هه‌ر هه‌ڵبژارده‌و (18) ملیۆن دۆلار ئه‌مه‌ریكی خه‌ڵات ده‌كرێن، ئه‌و هه‌ڵبژاردانه‌ی ده‌گه‌ن قۆناغی هه‌شته‌م (9) ملیۆن دۆلار ئه‌مه‌ریكی خه‌ڵات ده‌كرێت، ئه‌و هه‌ڵبژاردانه‌ی له‌ قۆناغی یه‌كه‌م ده‌رده‌چێت برِی (8) میلۆن ملیۆن دۆلار ئه‌مه‌ریكی خه‌ڵات ده‌كرێت، ئه‌و هه‌ڵبژاردانه‌ی كه‌ به‌شداران له‌ مۆندیال برِی (1) ملیۆن دۆلار ئه‌مه‌ریكی خه‌ڵات ده‌كرێن.

هه‌روه‌ها یه‌كێتی تۆپی پێی جیهانی به‌ بڕی 40 میلۆن دۆلار هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌و وڵاتانه‌ ده‌كات كه‌ یاریزانه‌كانیان له‌ مۆندیال به‌شداری ده‌كه‌ن