1

بابه‌ت: ڕۆنالدۆ:كۆمه‌ڵه‌یه‌كی زۆر ئاڵۆزه‌

یاریزانی یانه‌ی ڕیال مه‌دریدی ئیسپانی و كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگالی كریستیانۆ ڕۆنالدۆ نیگه‌رانی خۆی دیار خست سه‌باره‌ت به‌ تیروپشكی كۆتاییه‌كانی جامی جیهانی دوای ئه‌وه‌ی كه‌وته‌ كۆمه‌ڵه‌ی شان به‌ شانی هه‌ڵبژارده‌كانی به‌ڕازیل و كۆتدیڤوار و كۆریای باكوور،،،رۆنالدۆ كۆمه‌ڵه‌ی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی زۆر به‌ ئاڵۆز وه‌سف كرد وه‌ یارییه‌كانی به‌رامبه‌ر به‌ڕازیل و كۆتدیڤواری زۆر به‌ زه‌حمه‌ت دانا بۆیه‌ ڕوونی كرده‌وه‌ كه‌وا پێویسته‌ به‌ شێوه‌یه‌كی زۆر باش خۆیان ئاماده‌ بكه‌ن بۆ جه‌نگین له‌سه‌ر پلیتێكی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی،،،ڕۆنالدۆ ئه‌وه‌شی دووپات كرده‌وه‌ كه‌وا ڕازی ده‌بێت به‌ ڕكابه‌ری كردن له‌م كۆمه‌ڵه‌یه‌دا چونكه‌ هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگالی له‌ مۆندیالی ڕابردوو 2006 له‌ ئه‌ڵمانیا توانی پله‌ی چواره‌م به‌ ده‌ست بهێنێت دوای ئه‌وه‌ی له‌ یاری دیار كردنی خاوه‌ن پله‌ی سێیه‌م به‌ ئه‌نجامی سێ گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر شكستی هێنا.