بابه‌ت: دێل بۆسكی:كۆمه‌ڵه‌یه‌كی ئاسانه به‌ڵام ده‌بێت ئاگادار بین
ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانی ڤیسێنتی دێل بۆسكی له دوای ڕاكێشانی تیروپشكی كۆتاییه‌كانی جامی جیهانی 2010 له ئه‌فریقای باشوور كه هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانی له كۆمه‌ڵه‌یه‌كی به ڕێژه‌یه‌ك ئاسان دانا له كۆمه‌ڵه‌ی هه‌شته‌م شان به شانی هه‌ڵبژارده‌كانی هیندۆراسی و سویسری و چیلی،،،هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانی خاوه‌ن نازناوی پاڵه‌وانیه‌تی یۆرۆـی 2008 پێشبینی زۆری لێ ده‌كرێت وه یه‌كێكه له پاڵێوراوان بۆ به‌ده‌ست هێنانی نازناوه‌كه وه دێل بۆسكی ئه‌وه‌ی ڕوون كرده‌وه كه‌وا نابێت هه‌رگیز گاڵته به هه‌ڵبژارده‌كان بكه‌ین چونكه هه‌موو هه‌ڵبژارده‌یه‌ك به‌هێزه وه پێویسته یاریزانان سه‌رنجی ته‌واوی خۆیان بده‌نه یارییه‌كان،،،دێل بۆسكی جێگره‌وه‌ی ڕاهێنه‌ری پێشووی یانه‌ی فه‌نارباخچه‌ی توركی لویس ئاراگۆنێس له دوای به ده‌ست هێنانی یۆرۆ.