1

بابه‌ت: دةربازبوون لةجةورى بةريكاى ئاسان

http://kurdup.com/up/uploads/picture/92dabac555.jpg

زیادبوونی‌ چه‌وری‌ له‌ جه‌سته‌دا به‌ دیارترین نیشانه‌ی‌ قه‌ڵه‌وی‌ ‌و جه‌سته‌ی ناته‌ندروست ده‌ژمێردرێت، بۆیه‌ سوتاندنی‌ چه‌وری‌ له‌ رێگای‌ وه‌رزشه‌وه‌ گرنگترین كارێكه‌ كه‌ پێویسته‌ بۆ رزگاربوون له‌ چه‌وریه‌ زیاده‌كه‌، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش رۆیشتن ‌و راكردن دیارترین ئه‌و وه‌رزشانه‌ن كه‌ ده‌بنه‌ هۆی‌ سوتاندنی‌ چه‌وری‌ له‌ش و كه‌مبوونه‌وه‌ی‌ قه‌ڵه‌وی‌.
له‌و باره‌یه‌وه‌ زانایانی‌ بواری‌ ته‌ندروستی‌ مژده‌یه‌كی‌ دڵخۆشكه‌ر ده‌ده‌ن به‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ ده‌یانه‌وێت كێشی‌ له‌شیان داگرن و له‌ هه‌مان كاتدا نایانه‌وێت كاتێكی‌ زۆر به‌ وه‌رزشكردنه‌وه‌ به‌رنه‌سه‌ر یان هه‌ر له‌ بنه‌ڕه‌تدا كاتی‌ ئه‌وه‌یان نییه‌.
ئه‌و زانایانه‌ چه‌ند جوڵه‌یه‌كی‌ وه‌رزشی‌ ئاسانیان دیاری‌ كردووه‌ تاكو ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ ده‌یانه‌وێت له‌ڕێی‌ وه‌رزشه‌وه‌ چه‌وری‌ له‌شیان بسووتێنن ئه‌نجامی‌ بده‌ن، ئه‌مه‌شیان له‌سه‌ر پێگه‌ی‌ ئه‌لیكترۆنی‌ (health.com) تایبه‌ت به‌ ته‌ندروستی‌ بڵاوكردووته‌وه‌، جوڵه‌كانیش به‌شێوه‌یه‌كی‌ ئاسان كراون به‌ دوو به‌شه‌وه‌.
• ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ تازه‌ ده‌كه‌ن به‌ وه‌رزش پێویسته‌ ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی‌ خواره‌وه‌ جێبه‌جێ‌ بكه‌ن:
1. رێكردن بۆ ماوه‌ی‌ 5 خوله‌ك به‌خێرایی‌.
2. راكردن بۆ ماوه‌ی‌ 3 خوله‌ك به‌ خێراییه‌كی‌ مامناوه‌ند.
3. رێكردنی‌ ئاسایی‌ بۆ هه‌ڵكێشانی‌ هه‌ناسه‌.
4. سێ‌ جار دووباره‌كردنه‌وه‌ی‌ هه‌نگاوه‌كانی‌ 2 و 3.
5. رێكردنی‌ ئاسایی‌ بۆ ماوه‌ی‌ 5 خوله‌ك.
ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌رده‌وام وه‌رزشیان كردووه‌ ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی‌ خواره‌وه‌ جێبه‌جێ‌ بكه‌ن:
1. رێكردن به‌شێوه‌یه‌كی‌ خێرا بۆ ماوه‌ی‌ 3 خوله‌ك، پاشان راكردن به‌شێوه‌یه‌كی‌ ئاسان و له‌سه‌رخۆ بۆ ماوه‌ی‌ 7 خوله‌ك.
2. راكردن به‌وپه‌ڕی‌ خێراییه‌وه‌ بۆ ماوه‌ی‌ 2 خوله‌ك.
3. راكردن به‌شێوه‌یه‌كی‌ ئاسایی‌ بۆ ماوه‌ی‌ 3 خوله‌ك.
4. چوار جار دووباره‌كردنه‌وه‌ی‌ هه‌نگاوه‌كانی‌ 2 و 3.
5. هێوربوونه‌وه‌ و پاشان راكردنێكی‌ زۆر له‌سه‌رخۆ بۆ ماوه‌ی‌ 7 خوله‌ك و دوای‌ ئه‌وه‌ش رێكردنی‌ ئاسایی‌ بۆ ماوه‌ی‌ 3 خوله‌ك.

سايتى ئاشتى

[center]http://www.kurdupload.com/images/fvJy1351717557/lklk.jpg
نازانم بۆ قسه یكم بۆ وتن نییه  هیچ ناڵێم .....ته نیا یه ك شت نه بێ
ئه ڵێم خودایه هه رگیز جێم مه هێڵه من هه میشه موحتاجی تۆم ..
[/center]

2

وه‌ڵام: دةربازبوون لةجةورى بةريكاى ئاسان

zor supas bo am babata

3

وه‌ڵام: دةربازبوون لةجةورى بةريكاى ئاسان

dast xosh

4

وه‌ڵام: دةربازبوون لةجةورى بةريكاى ئاسان

supas bo paeamakat barez  arez

[center]http://www.kurdupload.com/images/fvJy1351717557/lklk.jpg
نازانم بۆ قسه یكم بۆ وتن نییه  هیچ ناڵێم .....ته نیا یه ك شت نه بێ
ئه ڵێم خودایه هه رگیز جێم مه هێڵه من هه میشه موحتاجی تۆم ..
[/center]

5

وه‌ڵام: دةربازبوون لةجةورى بةريكاى ئاسان

[size=24]ده‌ستت خۆش بێت یاس خان[/size]

6

وه‌ڵام: دةربازبوون لةجةورى بةريكاى ئاسان

ده‌ست خۆش بۆ ئه‌و بابه‌ته‌.

http://www.kurdupload.com/images/y4Lf951392892665/sss.jpg

7

وه‌ڵام: دةربازبوون لةجةورى بةريكاى ئاسان

دةستةكانت خؤش بيت خاتوون

[size=24]له‌ ڕوخساری من مه‌ڕوانه‌ خۆر له‌ چاوما قه‌ت هه‌ڵنایه‌
که‌ به‌خه‌نده‌ بۆتۆ ئه‌دوێم قـــوڵپی گریان له‌ ناخــــمایه‌
نه‌ گریانم خه‌نده‌ ئه‌گرێ نه‌فـــــــرمێسکم گوڵ ده‌رئه‌کا
زه‌رده‌خـــــــــــه‌نه‌ش بێته‌ لێوم دیاره‌ دڵـــــــــم فریو ئه‌یا
[/size]