بابه‌ت: هاك كرا و وێنه‌یه‌كی (مسته‌ر بین)ی له‌سه‌ر دانرا
ماڵپه‌ڕی (سه‌رۆكایه‌تی ئیسپانیا بۆ یه‌كێتی ئه‌وروپا) هاك كرا و وێنه‌یه‌كی (مسته‌ر بین)ی له‌سه‌ر دانرا
دوورگه- چه‌ند هاكه‌رێك كه پێده‌چێت به‌ریتانی بن ماڵپه‌ڕی (سه‌رۆكایه‌تی ئیسپانیا بۆ یه‌كێتی ئه‌وروپا)یان هاك كرد و وێنه‌یه‌كی ئه‌كته‌ری كۆمیدی (مسته‌ر بین)یان به‌گه‌وره‌یی له‌سه‌ر دانا. وه‌ك ئاشكرایه كه ئیسپانیا ئێستا سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌كات و ماڵپه‌ڕێكی تایبه‌تیشیان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته داناوه. هه‌روه‌ها ئه‌و هاكهرانهی كه ماڵپه‌ڕه‌كه‌یان هاك كردووه وێڕای ئه‌وه‌ی كه وێنه‌یه‌كی كستهر بینیان داناوه، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شیان بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئیسپانیا نووسیوه كه ئه‌و كه‌سانه‌ی گاڵته به مسته‌ر بین بكه‌ن، ئه‌مه حاڵیان ده‌بێت، شایانی باسه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر رۆژنامه‌ی (ئهلبایس)ی ئیسپانی وێنه‌یه‌كی گاڵته‌جاڕی مستهربینیان بڵاوكرده‌وه كه تیایدا ره‌خنه‌ی له حكومه‌تی ئیسپانیا گرتبوو.
توانجی دوورگه: باشه مسته‌ر بین و سیاسه‌ت كوجا مه‌رحه‌با ئه‌ی هاوار.