بابه‌ت: * * * عه‌شقت * * *
كه هاتم
له‌م شاره گیرسامه‌وه
نه‌مده‌زانی
گوڵی وه‌ك تۆ
جوانی لێ یه
ئه‌گینا زۆر له مێژ بوو
ده‌بوومه مێوانی ئه‌م شاره و
ده‌مكرده هه‌وارگه‌ی خۆم
كه تۆم بینی
دڵم وه‌كوو پشكۆ
گه‌ش بوو
خۆشه‌ویستیت
وه‌كوو گوڵیك له ناو دڵم
ڕواند و
خۆشم ویستی
عه‌شقت له ناو دڵم
ئاوێته بوو
نه‌مده‌زانی
خۆشه‌ویستیت هێنده شیرینه
درۆیه ده‌ڵێن
له هه‌نگوین ده‌چی
ئه‌وه‌ند شیرینی بۆ من
نه‌ك هه‌ر هه‌نگوین
شه‌كر و نه‌باتیش
وه‌ك تۆ نین
له‌به‌ر چاوه گه‌شه‌كانت
ده‌ستم له‌م شاره
به‌ر نابێ
له‌به‌ر چاوه‌كانی تۆ
ئه‌و شاره‌شم
زۆر خۆش ده‌وێ
له‌وه‌تی له‌م شاره ده‌ژیم
قه‌ت هه‌ست به نامۆی ناكه‌م
هه‌ركه چاوی تۆم لێ دیار بێ
چاوه‌كانت هێنده جوانن
كه سه‌یریان ده‌كه‌م
قه‌ت بڕیم پێیان ناشكێ
هێنده به شه‌وق و گه‌شن
تینیان له خۆریش بڕیوه
هێنده بریقه‌دار و جوانن
له مرواریه‌كانی ده‌ریا ده‌چن
من ئه‌وه‌نده ئاوێزانتم
ئاوێته بوومه
له‌گه‌ڵ عه‌شقت
هێز نی یه لێكمان دابرێ
مه‌گه‌ر ته‌نیا مردن نه‌بێ
ئه‌وه‌نده من عاشقی تۆم
قه‌ت له عه‌شقت تێر نابم
من زۆر تێنوی عه‌شقی تۆمه
له ناو عه‌شقت دا تووایمهوه
خالید شه‌یدا