بابه‌ت: بێ ئاگایت
[size=24]بێ ئاگایت[/size]
[size=16]شــه‌وان تا به‌یان ئــهنوســم باسی ئـازاری دابـڕان
تا پێنوسهكهش وه‌كو خۆم هێواش ده‌ست ئه‌كا به‌گریان
دڵنیــام خــه‌می كــۆچی تۆ ساتێ دڵـم جێ ناهێڵێ
چاوم به‌فرمێسك تا به‌یان گۆرانی بۆ باڵات ئه‌ڵێ
بێ ئاگایت و قه‌ت ناپرسی له پرسه‌ی دڵی پڕ خه‌مم
بێ ئاگای كه‌شه‌و بێ دارم هه‌تا به‌یانی بێ خه‌وم
ئه‌زانم كه‌تۆ ناپرسی و كه‌سیش هه‌واڵت ناداتێ
به‌ڵام ئازاری دابڕان ڕۆژێك هه‌ر ئه‌بێ بت گاتێ
سامان سەنگاوی [/size]