1

بابه‌ت: * * * بڵێن به‌ یار * * *

بڵێن به‌ یار، بڵێن به‌ یار، یاری نازدار،
سه‌د هه‌زار جار ، خۆزگه‌م به‌ پار، منی هه‌ژار!
خۆزگه‌م به‌ پار!

خۆزگه‌م به‌ ساڵی ڕابردوو،
عومری کورتی دڵداریم بوو،
له‌پڕ هات و، له‌ ناکاو چوو..
یه‌ک: پڕ به‌ دنیا ئاره‌زوو،
ده‌ریایه‌ک تاسه‌..ئه‌مه‌ دوو،
جێ مابوو له‌ پاری مردوو! ...

بڵێن به‌ یار، بڵێن به‌ یار، یاری نازدار،
سه‌د هه‌زار جار ، خۆزگه‌م به‌ پار، منی هه‌ژار!
خۆزگه‌م به‌ پار!

ڕۆژ نه‌بوو چاوم به‌ دیدار
شاد نه‌بێ،نه‌سره‌وێ ئازار،
ڕۆژ نه‌بوو یار به‌ له‌نجه‌و لار،
چه‌شنی ئاسکی هه‌رده‌ی به‌هار،
به‌ به‌رده‌مما نه‌کا گوزار،
نه‌مپێکێ نیو نیگای خومار!

بڵێن به‌ یار، بڵێن به‌ یار، یاری نازدار،
سه‌د هه‌زار جار ، خۆزگه‌م به‌ پار، منی هه‌ژار!
خۆزگه‌م به‌ پار!

هه‌ر ڕۆژه‌ عیشوه‌یه‌ک،نازێ
هه‌ر خه‌ڵوه‌ته‌ چه‌شنه‌ ڕازێ،
له‌و توانج ،له‌ من نیازێ!
بۆ ماچێ ،نوقورچێ ،گازێ.
هه‌ر به‌زمه‌ ده‌نگێ ، ئاوازێ،
به‌ چاو بینینی دڵخوازێ...

بڵێن به‌ یار، بڵێن به‌ یار، یاری نازدار،
سه‌د هه‌زار جار ، خۆزگه‌م به‌ پار، منی هه‌ژار!
خۆزگه‌م به‌ پار!

بڵێن به‌ یار بێ ناوچاوێ
دیمان له‌ تاو دوری، تاوێ
ئه‌یرشت له‌ فرمێسک لافاوێ،
ئاخی هه‌ڵئه‌کێشا تاوێ
به‌  یادی باڵای لاولاوێ،
چاوڕه‌شێ ، ئه‌گریجه‌ خاوێ !!

بڵێن به‌ یار، بڵێن به‌ یار، یاری نازدار،
سه‌د هه‌زار جار ، خۆزگه‌م به‌ پار، منی هه‌ژار!
خۆزگه‌م به‌ پار!

پرسی کێ ، بڵێن داماوێ،
هێلانه‌ دڵ لێشێواوێ ،
دوانزه‌ مانگ له‌ یار بڕاوێ،
دوانزه‌ مانگ بۆ یار گریاوێ،
به‌ ئه‌سته‌م نوزه‌ تیاماوێ،
ئه‌یوت:ناونیشانی ناوێ،
ئه‌زانێ یار خۆی، کام هه‌ژار، ڕۆژی سه‌د جار،
ئه‌کا هاوار: خۆزگه‌م به‌ پار، خۆزگه‌م به‌ پار


**** گۆران****

.

.

.
[size=24]facebook[/size]

2

وه‌ڵام: * * * بڵێن به‌ یار * * *

dest xosh jwana

http://kurdup.com/up/uploads/picture/ea637410d0.jpg

3

وه‌ڵام: * * * بڵێن به‌ یار * * *

dast xosh

4

وه‌ڵام: * * * بڵێن به‌ یار * * *

زۆرجوانه‌ ده‌ست خۆش

http://www.kurdupload.com/images/UX9MB1326307904/20111220169_2.jpg

5

وه‌ڵام: * * * بڵێن به‌ یار * * *

ده‌ست خۆش زۆر جوانه‌

6

وه‌ڵام: * * * بڵێن به‌ یار * * *

swpas bo payamakantan

.

.

.
[size=24]facebook[/size]