بابه‌ت: هه‌ر كه‌س بڵێت له ساڵى ((2012 )) ئه‌وه‌نده قیامه‌ت رِوودهدات
صباح قیامه‌تى:هه‌ر كه‌س بڵێت له ساڵى ئه‌وه‌نده قیامه‌ت رِوودهدات ئه‌وه گه‌وره‌ترین درۆى كردووى له گه‌ڵ مرۆڤهكانداو بێ باوهرِى خۆى ئاشكرا كردووه به‌خواى گه‌وره
ماوه‌یه‌كه ده‌نگوى ئه‌وه هه‌یه كه له‌ساڵى ((2012 )) قیامه‌ت ههڵدهسى و كۆتایى به‌دونیا دێت. بهرِێز مامۆستا صباح قیامه‌تى تایبه‌ت بۆ سایتى یه‌كگرتوو ووتى هه‌ر كه‌س بڵێت له ساڵى ئه‌وه‌نده قیامه‌ت رِوودهدات ئه‌وه گه‌وره‌ترین درۆى كردووى له گه‌ڵ مرۆڤهكانداو بىَ باوهرِى خۆى ئاشكرا كردووه به‌خواى گه‌وره چونكه جگه له خوا هیچ كه‌س نازانى قیامه‌ت كه‌ى هه‌ڵده‌ستى.سه‌باره‌ت به‌و كه‌سانه‌ى كه برِوا به‌و قسه ده‌كه‌ن مامۆستا ده‌ڵێت ئه‌و كه‌سانه‌ى شه‌ریكیان بۆ خوا برِیار داوه خواى گه‌وره‌ش به‌ڵێنى داوه كه هه‌ر كه‌س شه‌ریكى بۆ قه‌رار بده هه‌رگیز به‌هه‌شت به چاو نابێنى. خوا ده‌فه‌رموێت هیچ كه‌س نازانى قیامه‌ت كه‌ى ههڵدهستىَ مرۆڤێكیش ده‌ڵێت ساڵى ئه‌وه‌نده قیامه‌ت ههڵدهستىَ هه‌ركه‌س برِوا به‌قسه‌ى مرۆڤه‌كه بكات واتا برِوا به‌خوا ناكات هه‌ر كه‌سیش برِوا به‌خوا نه‌كات مه‌حاڵ بۆنى به‌هشت بكات.مامۆستا ئامۆژگارى ئه‌و كه‌سانه ده‌كات كه ئه‌و هه‌واڵه‌یان له كوردستان بڵاوكردهتهوه بگهرِینهوه بۆ لاى خوا‌و ته‌وبه بكه‌ن چونكه سزاى درۆبڵاوكردنهوه له لایه‌ن په‌روه‌ردگاره‌وه ئه‌گه‌ر زۆرتر نه‌بێت كه‌متر نابێت له‌وه‌ى كه درۆكه‌ى بڵاوكردهتهوه.
سایتى یه‌كگرتوو