1

بابه‌ت: ئه‌وه‌ منم

[size=16]ئه‌وه‌ منم


ئه‌مشه‌و به‌ته‌نها ده‌گریم, تا ته‌واوی‌ بیابانی‌ ووشكی‌ ڕوحم تێرئاو ده‌بێ‌,تا ده‌روونم خونچه‌ی‌ تازه‌ بپشكوێنێ‌ , دڵشیم شه‌پۆلی‌ خوێنی‌ ئاڵ بنێرێ‌ تا ڕه‌نگی‌ تازه‌ ترین په‌ڕه‌ی‌ گوڵی‌ ئه‌م وه‌رزه‌ سور سور بێ‌ ، ئه‌م ناوه‌ پڕ شنه‌ی‌ شادی‌ بێ‌ , ده‌ی‌ با به‌س بێ‌ فرمێسكه‌كان ده‌ ببارێ‌ له‌ چاوانی‌ پڕ چاوه‌ڕوانی‌ خۆشه‌ویستی‌ ، تا بگاته‌ ناخی‌ تاسه‌ی‌ تامه‌زرۆی‌ دیده‌نی‌ ,ئینجا له‌وێدا له‌گه‌ڵ بریسكه‌ی‌ یه‌كه‌م ژوان سه‌راپای‌ ئه‌وێ‌ نوور داگیرسێ‌ , دواجار چراخانێ‌ بسازێنێ‌ .
ئه‌مشه‌و منم وا دیوه‌خانی‌ عیشقم گڕ ده‌گرێ‌ ، ئه‌ی‌ خودایه‌ وا كه‌وتمه‌وه‌ به‌ر ڕه‌حمه‌تی‌ سۆزی‌ تۆ ,لێبورده‌یی‌ و میهره‌بانیت ده‌مگرێته‌ خۆ , تێر نابم له‌بۆنی‌ شه‌ماڵی‌ هه‌ناسه‌ی‌ میوان و خانه‌خوێ‌ , بڕواناكه‌م وا به‌شدارم له‌ ئاهه‌نگی‌ مه‌وسمی‌ ژینی‌ نوێ‌
ئه‌وه‌ منی‌ گوناهكارم له‌گه‌ڵ نزای‌ پاكی‌ به‌رائه‌تی‌ بێداران ئاوێزانم , له‌گه‌ڵ ناسكه‌ خۆشیه‌كان به‌هه‌ستم , له‌گه‌ڵ ئێوه‌و هه‌موان ساته‌ جوانه‌كان ڕێ ده‌كه‌م .ئای‌ خوایه‌ گیان هێشتا منم به‌ شه‌رمه‌وه‌ چه‌ن دڵ خۆشم ڕوو له‌ قاپی‌ تۆ ده‌كه‌م .
گه‌وره‌م :له‌ سایه‌ی‌ ئه‌م ئه‌زیزه‌ ی‌ تۆ ئه‌وا هاتمه‌وه‌ به‌ر باره‌گای‌ هه‌میشه‌ییت ، دڵنیام
ده‌روازه‌ی‌ به‌خشنده‌ییت والاَتره‌ و وه‌ك گه‌دایه‌ك وه‌رم ده‌گریت , جگه‌ له‌ په‌نای‌ تۆ هیچ شك نابه‌م ئه‌ی‌ شاهی‌ من له‌ناو خانه‌قای‌ دلاَ یادی‌ به‌رزی‌ خۆشه‌ویستی نه‌بڕاوه‌ت.
خوایه‌ گیان : له‌ ماڵی‌ تۆ بریارم دا خزمه‌تی‌ خزمه‌تكاری‌ قورئان بم , شه‌رت بێ‌ له‌ سینه‌ما بیپارێزم تا هه‌م , له‌ م وه‌رزه‌دا بۆن و به‌رامی‌ ڕیحانه‌ی‌ ئیمانی‌ پڕ هه‌ناسه‌م هه‌ڵمژم , ئه‌وسا چاوان داخه‌م به‌ جیهانی‌ ڕۆحدا بدوێم و په‌یمانی‌ دڵسۆزی‌ و به‌ندایه‌تی‌ بۆ هه‌تا هه‌تایی‌ نوی‌ كه‌مه‌وه‌.



نیگار حمد علی‌[/size]

http://smn21.com/up/uploads/jpg/fb559108c8.jpg

2

وه‌ڵام: ئه‌وه‌ منم

دةستخؤش خاتوو مةريةم  زؤرجوانة

http://www.kurdupload.com/images/9AKd1349200352/564857_288881027887572_2144180606_n.jpg

3

وه‌ڵام: ئه‌وه‌ منم

VAN نووسی:

دةستخؤش خاتوو مةريةم  زؤرجوانة

supas  kak van

http://smn21.com/up/uploads/jpg/fb559108c8.jpg

4

وه‌ڵام: ئه‌وه‌ منم

[size=24]دةستةكانت خؤش بيت مريم خانم

هةر سةركةوتو بيت لة كارةكانت بةريز [/size]

[center]http://www.kurdupload.com/images/ORmS1345635726/iraqlive_1344459358_365.png

[size=20]

دەزانی؟!
هەندێک کەس هەرچەند بیانخوێنیەوە... ماندو نابی!
هەندێک کەس هەرچەند گوێی لێئەگری ... پێیان عادەتـــــ ناکەی
هەندێک کەس هەرچەند دوبارە ببنەوە .... دیسان شازن ، ئەلێی هێشتا نەتکردونەتەوە!


بینیوتە؟؟! گوێت گرتوە؟! هەندێک کەس بێ کۆتایین..
[/size][/center]

5

وه‌ڵام: ئه‌وه‌ منم

هه‌ستێکی جوانه‌ ، ده‌ستی تۆ و نوسه‌ریش خۆش بێت مه‌ریه‌م خان بژیت.

ده‌توانی گوێ له هه‌موو‌ قورئانی پیرۆز بگریت به‌ ته‌فسیری کوردی له‌ یوتوب فـــــه‌رمــوو


کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .

مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده‌ و ژیانێکی به‌ختیار . . !

6

وه‌ڵام: ئه‌وه‌ منم

[size=16]ده‌ست خۆش جوانه‌[/size]

.

.

.
[size=24]facebook[/size]

7

وه‌ڵام: ئه‌وه‌ منم

سوباس بو بةيامةكانتان

http://smn21.com/up/uploads/jpg/fb559108c8.jpg