بابه‌ت: بۆچی گۆشتی به‌راز حه‌رامه؟
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت : (له‌سه‌رتان حه‌رام کراوه خواردنی گۆشتی مرداره‌وه‌بوو،خوێن،گۆشتی به‌راز،هه‌روه‌ها ئه‌و مالاتهش که سه‌ر ده‌بڕدرێن و ناوی غه‌یری خودای له‌سه‌ر ده‌برێت).. المائدة 3
زاناکان کۆ ڕابوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که گۆشتی به‌راز حه‌رامه ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌و ڕاشکاویهی که‌له‌و ئایه‌ته پیرۆزه‌ی خوای گه‌وره دا هاتووه ، بۆیه حه‌ڵاڵ نیه که هیچ شتێکی لێ بخورێت، جا ئه‌و شته چ گۆشتی بێ یا به‌زی یادهماری یا کڕکڕاگه‌ی یاخود ڕیخۆڵه‌کانی یا مۆخی یا په‌له‌کانی بێت..
(رجس)ه واته پیسه، وه شتی پیسیش واجبه له‌سه‌ر موسوڵمان که لێی دوور بکه‌وێته‌وه ، به‌ڵام وه‌نه‌بێ ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌مه حه‌رام کرابێت به‌ڵکو له‌به‌ر پیسی و زۆرێک له‌و زه‌ره‌رو زیانانه‌ی که که لێی ده‌که‌وێته‌وه که ده‌کرێت به‌هۆی خواردنی گۆشته‌که‌ی بگاته ڕاده‌ی مردن وله ناوچوون.
وه ده‌فه‌رموێت: (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر) پێیان بڵێ من نابینم و ده‌ستم ناکه‌وێت له‌وه‌ی که وه‌حی و نیگام بۆ کراوه هیچ خواردنێکی حه‌رام کراو له‌سه‌ر ئه‌وکه‌سه‌ی که بیخوات، مه‌گه‌ر خواردنی مرداره‌وه‌بوو یا خوێنێکی ڕژێنراو یا گۆشتی به‌راز به‌ڕاستی ئه‌و قه‌ده‌غه‌کراوه هه‌ر پیسه یاخود ماڵاتێک که‌له‌سنوری شه‌رع ده‌رچووبێت لهسهربڕینهکهیدا به‌وی که وه بێگومان خوای گه‌وره هۆی حه‌رامی خواردنه‌که‌ی ئاشکرا کردووه به‌وه‌ی که ناوی غه‌یری خودای له‌سه‌ر برابێت، جا که‌سێک ئه‌گه‌ر ناچارکرا له‌کاتێکدا داواکراوو ده‌رچوو نه‌بێت و به‌رده‌وام نه‌بێت و دوباره‌ی نه‌کاته‌وه، ئه‌وه به‌ڕاستی په‌روه‌ردگاری تۆ لێ‌خۆش بوو میهره‌بانه. (الا‌نعام 145)
ئه‌وه‌تا توێژینه‌وه زانستی وپزیشکیهکان سه‌لماندویانه که به‌راز جیا له ته‌واوی گیانله‌به‌رانی دیکه به گه‌وره‌ترین مۆڵگه‌ی ئه‌و میکرۆبانه داده‌نرێت که زه‌ره‌رو زیان به‌له‌شی ئاده‌میزاد ده‌گه‌یه‌نن، وه ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ی که له ئه‌نجامی خواردنی گۆشتی به‌رازدا سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن ئه‌مانه‌ن:
1_ نه‌خۆشیه مشهخۆریهکان: له‌وانه‌ش ئه‌و نه‌خۆشیه‌ی که له (کرمی لوله‌یی) دا دروست ده‌بێتکه مه‌ترسیدارترین کرمه بۆسه‌ر مرۆڤ.
وه (کرمی شریتی) که درێژیه‌که‌ی ده‌گاته 10 پێ و، هۆکاره بۆ شپرزییهکانی هه‌رسکردن و که‌م خوێنی...
هه‌روه‌ها (کرمی ئه‌سکارس) که هۆکارن بۆ هه‌وکردنی سیه‌کان و داخرانی ڕیخۆڵه‌کان وه‌ی دیکه‌ش..
هه‌روه‌ها (کرمه‌کانی ئهنگلستۆماو بهلهارزیاو دوسنتاریا) که هۆکارن بۆ دروست بوونی خوێن به‌ربوون و که‌م خوێنی و نه‌خۆشی گه‌لی دیکه که ده‌بنه هۆی مردن.
2_ نه‌خۆشیه به‌کتریاییه‌کان: وه‌کو سیلی سیه‌کان وکۆلێرای تیفۆدی و بارا تیفۆئیدی وتای ماڵتا‌و هی دیکه‌ش.
3_ نه‌خۆشیه ڤایرۆسیه‌کان: وه‌کو هه‌وکردنی ده‌ماغ و هه‌وکردنی ماسولکه‌کانی دڵ و ئه‌نفلۆنزاو هه‌وکردنی ده‌مه مانگا‌و هاوشێوه‌ی ئه‌و.
4_ نه‌خۆسیه میکرۆبیه‌کان: وه‌کو میکرۆبی (ئهلتۆکسۆ پلازما).