بابهت: من عیراقم
ئەمبەر ئەو بەرە ناسكە دوولبەرە
بەشی خۆت بۆ خۆت هی منیش بەرە
سنوور پێشێلكەو مەترسە وەرە
تۆپبارانمەكا ئەو برادەرە!
كەربەلاو نەجەف زەختیان لەسەرە
زەختی ئێرانیش دەردو كەسەرە
چیبكەم نەخۆشم حاڵم تەتەرە
موغەززیم دەنێ وەزعم خەتەرە
سیقەی نەماوە هەرچی نەفەرە
معاون مودير مەشغووڵ سەفەرە
بووین بەگاڵتەجاڕ سەیرو سەمەرە
فڕكان فڕكانی جێب و هەمەرە
ئەو سكرتێرە خەڵكی ئەوبەرە
كەچی لەمبەریش وەكو عەنتەرە
جەرگم وەك مەسفی وا كوناودەرە
زەمان زەمانی دارامەندەرە
بەعزە كەسانێك قوڕیان بەسەرە
مەجموعەیەكیش ئەخوا و لێدەرە
نەفرەت لەوكەسەی ئەڵێی جۆكەرە
لەگشت پێڕێكەو شازی نۆكەرە
من وڵاتێكم چواردەورم كەرە !
پڕلە ئەژدیهاو ماری حەوت سەرە
ئاوم كەوسەرە خاكم گەوهەرە
جەرگ و هەناوم جێگەی كەتەرە