بابه‌ت: جه‌ژنی سێوی مێخه‌كڕێژ له‌جیاتی ڤالانتاین
[center]بڕیاره له‌رۆژی جه‌ژنی ڤالا‌نتاینی ئه‌مساڵدا له‌ڕێكه‌وتی 14/2 له 45 شار‌و شارۆچكه‌ی هه‌رێمی كوردستاندا له‌یه‌ك كاتدا نمایشێكی هونه‌ری فراوان له‌ژێر ناوی (جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌یی سێوی مێخه‌كڕێژ) سازبكرێت.
ئه‌م نمایشه هونه‌رییه كه‌به‌شی یه‌كه‌می قۆناغی دووه‌می پرۆژه‌ی هونه‌رمه‌ند سه‌یوان سهعیدیانه به‌هاوكاری ژماره‌یه‌ك ده‌زگاو دامه‌زراوه‌ی حكومی و رێكخراوی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و به‌پشتیوانیكردنی چه‌ندین كه‌سایه‌تی ناسراو و كۆمپانیا له‌هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامده‌درێت به‌ئامانجی به‌نه‌ته‌وه‌یی كردنی ئه‌و رۆژه.
له‌و باره‌یه‌وه هونه‌رمه‌ند سه‌یوان سه‌عیدیان تایبه‌ت به PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌م پرۆژه‌یه له سێ قۆناغ پێكهاتووه دیاره قۆناغی یه‌كه‌م زیندوكردنه‌وه‌و ناساندنی (سێوی مێخه‌كڕێژ) بووه وه‌كو ره‌مز و هێمایه‌ك بۆ خۆشه‌ویستی و ئاشتبوونه‌وه له زه‌مانی كۆندا، ئه‌و قۆناغه كه هه‌ر له‌ساڵی 2005 تاكو 2009 ی خایاند ژماره‌یه‌ك لێكۆڵینه‌وه‌و سیمیناری له‌خۆگرتبوو قۆناغی دووه‌میش دوو پرۆژه له‌خۆ ده‌گرێت كه ئه‌و چالاكییه هونه‌رییه‌ی به‌نیازین ئێستا له 14/2 ئه‌نجامی بده‌ین پرۆژه‌ی یه‌كه‌مه و پرۆژه‌ی دووه‌میشمان بۆ ساڵی داهاتوو به‌نیازین له كوردستانی توركیا له نزیكه‌ی 100 شار‌و شارۆچكه‌ی ئه‌وێ هه‌مان ئه‌و چالاكیه هونه‌رییه ئه‌نجام بده‌ین و ئینجا قۆناغی سێیه‌م و كۆتایی پرۆژه‌كه‌مان ده‌ست پێده‌كه‌ین كه ئه‌ویش به‌جیهانیكردنی ئه‌و رۆژه‌یه كه بێگومان بۆ ئه‌و كاتیش زنجیره‌یه‌ك كاری هونه‌ری جۆربه‌جۆر له‌خۆ ده‌گرێت.
له‌باره‌ی ناوی ئه‌و رۆژه‌وه كه به جه‌ژنی سێوی مێخه‌كڕێژ ناوزه‌دكراوه، هونه‌رمه‌ند سه‌عیدیان وتی: له‌راستیدا له‌كۆنه‌وه له‌زۆربه‌ی چیرۆكه‌كانی ئه‌وینداریدا كاتێك كچێك كوڕێكی خۆشویستبێت و نه‌یتوانیبێت گوزارشت له‌و هه‌ست و سۆزه‌ی بكات په‌نای بردوه‌ته به‌ر سێوێك و دوای مێخه‌كڕێژكردنی بۆ كوڕه‌كه‌ی ناردووه وه‌كو هێمایه‌ك بۆ ده‌ربڕینی خۆشه‌ویستی له‌حاڵه‌تێكی تریشدا كاتێك ئه‌و دوو ئه‌وینداره له‌یه‌كتر تۆراون دیسان هه‌ر له‌رێگه‌ی پێشكه‌شكردنی سێوی مێخهكڕێژهوه وه‌كو هێمایه‌ك بۆ ئاشی و ئاشتبوونه‌وه گوزارشتیان لێكردووه بۆیه له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌و رووداوانه‌دا له‌پێناو زیندووكردنه‌وه‌ی ئه‌و شێوازه جوانه‌ی ده‌ربڕینی خۆشه‌ویستی ئه‌و ناوه بڕاوه به‌سه‌ر ئه‌و رۆژه‌دا، جه‌ختیشیكرده‌وه كه بهچاكمانزانی له رۆژی ڤالانتاین ئه‌و چالاكییه ئه‌نجامبده‌ین هه‌رچه‌نده ڤالانتایین وه‌كو چه‌مك چه‌مكێكی رۆژئاواییه و سێوی مێخهكڕێژیش چه‌مكێكی رۆژهه‌ڵاتیه به‌ڵام به‌پێی چه‌ند لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی مێژوویی كه له‌به‌رده‌ستدان سێوی مێخه‌كڕێژ له جه‌ژنی ڤاڵانتایین كۆنتره و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می زه‌رده‌شتییه‌كان بۆیه وه‌كو كلتوورێك و مێژوویه‌ك هه‌قه شانازی به‌وه بكه‌ین كه میللـه‌تانی رۆژهه‌ڵات به‌كوردیشه‌وه خاوه‌ن ئه‌و رۆژه‌ین و پێموایه ده‌بێت هه‌وڵبده‌ین بۆ به‌نه‌ته‌وه‌یی كردن و به‌جیهانیكردنی ئه‌و رۆژه هیچكات سڵ نه‌كه‌ینه‌وه. [/center]