بابه‌ت: ئه‌و كه‌سانه‌ی برینداریان كردووی .. ئه‌و 10 رسته‌یان پێ بڵێ ..!
[size=16][center]ئه‌و كه‌سانه‌ی برینداریان كردووی .. ئه‌و 10 رسته‌یان پێ بڵێ ..!
پێیان بڵێ ..
كه تۆ ئه‌وانت له بیركردووه ، و به‌ری دلی خۆت لێیان بكه و به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و رێگایه‌دا بڕۆ كه پێیدا ده‌ڕۆن ، به‌لكو له‌لایه‌كی تر خه‌ڵكانێك هه‌بن له‌وان زیاتر شایانی تۆ بن .
پێیان بڵێ ..
رۆژه‌كان دووباره نابنه‌وه .. قۆناغه‌كانیش ناگه‌ڕێنه‌وه ، تۆش رۆژێك پشتگوێ‌یان ده‌خه‌یت و جێیان دێلیت وه‌كو چۆن ئه‌وان پشتگۆیان خستیت ... ته‌مه‌نیش هه‌رگیز بۆدواوه ناگه‌ڕێته‌وه . پێیان بڵێ ..
زۆر لهدوایاندا گریام تا ئه‌وكاته‌ی گه‌یشتمه ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه ئه‌وان مردوون و ناشتوانم جارێكی له‌دڵمدا بیانگهرێنمهوه ژیان دوای ئه‌وه‌ی مردنیان له‌تۆدا هه‌لبژارد .
پێیان بڵێ ..
رۆیشتنی ئه‌وان وای له تۆ كرد دووباره خۆت بدۆزیته‌وه .. ئه‌وشتانه‌ی ده‌وروبه‌رت بدۆزیته‌وه و ئه‌وه‌ش بزانیت كه ئه‌وان دوایین رێگا نین .. دوایین هه‌ست نین .. دوایین خه‌ونیش نین .. و شتی زۆر جوان و سهرنجراكێشتری دیكه‌ش ماون كه شایانی ئه‌شقی ژیان بهردهوامییهكهیهتی .
پێیان بڵێ ..
كه تۆ له‌دوای ئه‌وان به ره‌نگێكی دیكه خۆت داپۆشییه‌وه .. و شوێنه‌واری پهنجهكانیانت له دیواری ناخت‌دا لابردووه .. و هه‌موو ئه‌و چهقوویانهی له پشتیان داوی ده‌رت كردوون و دووباره له‌دایك بوونی خۆت راگه‌یاندووه و سوڕیشی له‌سه‌ر پاك كردنه‌وه‌ی ئه‌و رووبه‌رانه‌ی كه به‌و مرۆڤانه پیس بوون و چیتریش ئه‌و ئه‌و رووبه‌ره‌ی تۆی لێیه بۆ وان نابێت ..
پێیان بڵێ ..
تۆ هه‌موو وێستگه‌كانی چاوه‌ڕوانیت له‌دوای ئه‌واندا داخستووه .. و چیتریش عه‌بای شه‌وق و له‌به‌رناكه‌یت و له وێستگه‌كانی چاوه‌ڕوانیدا له‌سه‌ریان ناوه‌ستیت و له‌نێو هاتووه‌كان و له‌ناو قه‌ڕه‌باڵغیدا چیتر به‌دوایاندا ناگه‌ڕێیت ..
پێیان بڵێ ..
كه ئه‌وان سهلاحیاتیان ته‌واو بوو... ئه‌و ترپهیهی له‌دڵتدایه ترپه‌ی ئه‌وان نییه . و ئه‌و شوێنه‌ی له بیرهوهریتدایه شوێنی ئه‌وان نییه و هیچت له‌وان نه‌ماوه ته‌نها رابردوو نه‌بێ ..
پێیان بڵێ ..
ئه‌وان له‌ساته‌كانی برین و ئازاردا وه‌ك خوێن له‌له‌شت هاتنه ده‌ره‌وه.. و وه‌كو باڵنده‌ش ئازادت كردوون و هه‌موو ده‌رگاكانت داخست و به‌ڵێنت به‌خۆتدا كه ده‌رگای خۆت بۆ هیچ كه‌س نه‌كه‌یته‌وه ته‌نها بۆ ئه‌وانه نه‌بێت كه شایانی ئه‌وه بن .
پێیان بڵێ ..
بۆ هه‌ر هه‌ستێك زه‌مانێك هه‌یه .. بۆ هه‌ر خهونێكیش زه‌مانێك هه‌یه ... و بۆ هه‌ر چیرۆكێكیش زه‌مانێك هه‌یه .. بۆ هه‌ر خه‌مێك زه‌مانێك هه‌یه .. بۆ هه‌ر خۆشییهكیش زه‌مانێك هه‌یه .. و بۆ هه‌ر مرۆڤێكیش زه‌مانێك هه‌یه .. بۆ هه‌ر سوارچاكێكیش زه‌مانێك هه‌یه ... و زه‌مانی ئه‌وانیش لای تۆ ئه‌وه زه‌مانێكه ته‌واو بووه .
پێیان بڵێ ..
به‌لكو هیچیان پێ مه‌ڵێ ... به بێده‌نگییه‌وه پێشوازییان لێ بكه .. چونكه هه‌ندێ جار بێ ده‌نگی توانایه‌كی زۆری هه‌یه له گوزارشت كردن له‌و شتانه‌ی پیت و وشه‌كان ناتوانن ده‌ریببڕن .. [/center][/size]