بابه‌ت: ئه‌و هه‌ستانه‌ی كه به ژیانماندا تێپه‌ر بووین !
[center](هه‌ستێكی ناشرین ) ؟؟؟
گشت متمانه‌یه‌كیان پێ بده‌یت و گشت زه‌ویه سه‌وزه‌كانی ناختیان پێبده‌یت زۆر گرنگیان پێ بده‌یت و شه‌وانه نه‌خه‌ویت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌واڵیان بزانیت پاشان بۆت ده‌ربكه‌وێت كه ناوی تۆیان خستۆته لیستی (گێله‌كان) !
(هه‌ستێكی موزعج) ؟؟؟
گشت نهێنیه‌كانت بۆ هاورێیه‌كت باس بكه‌یت و پێی بڵی كه بیانپارێزیت و گرینكی پاراستنی نهێنی بۆ باس بكه‌یت و پاشان بخه‌ویت و مورتاح بیت له‌وه‌ی كه نهێنیه‌كانت پارێزراون به‌ڵام كاتێك كه به‌یانی له خه‌و هه‌ڵبستیت و بۆت ده‌ركه‌وێت كه نهێنیه‌كانت خه‌ڵك وه‌ك گۆرانی ده‌یڵینه‌وه !
(هه‌ستێكی به ئازار ) ؟؟؟
له‌گه‌ڵیان بژیت و خوێنت له‌گه‌ڵیان تێكه‌ڵ بێت و ئه‌وان وه‌ك وڵاتی خۆت وابن بۆت پاشان جێیان بهێلیت وه‌ك نه‌ناسراوێك !
(هه‌ستێكی داخاوی )؟؟؟
ده‌رگای ماڵ و خه‌ونه‌كانتیان بۆ بكه‌یته‌وه و زۆر راستگۆ بیت له‌گه‌ڵیان و متمانه‌یه‌كی بێ سنوریان پێ ببه‌خشیت پاشان ببینی كه بێ وه‌فان به‌رامبه‌رت و جێیان هیشتووی وه‌ك وڵاتێكی به جێهیڵدراو !
(هه‌ستێكی زۆر ترسناك) ؟؟؟
كاتێك كه پێویستت به قسه‌یه زمانت بمرێت و كاتێك كه پێویستت به خۆشه‌ویستی و ژیان بێت دڵت بمرێت وه كاتێك كه پێویستیت به گریان بوو كه چی چاوت ووشكی كردبێت وه كاتێك كه پێویستت به ئه‌وانی تر بێت و كه‌چی ته‌نیا بیت وه‌ك گه‌ڵای پایز .
به هیوای ئه‌وه‌ی هه‌موو ساتێكتان خۆشی بێت
[/center]
مه‌به‌ست