بابه‌ت: بهقوتدانی ( 18 ) شمشێر ژماره‌ی پێوانه‌یی به‌زاند
[size=19]بهقوتدانی ( 18 ) شمشێر ژماره‌ی پێوانه‌یی به‌زاند
ستانده‌ر
" تشین هولتجرن " ی هاووڵاتی ئیسپانی توانی ژماره‌ی پێوانه‌یی جیهانی بشكێنێت , بهقوتدانی زۆرترین ژماره‌ی شمشێر و كردنیان به‌ناو قوڕگیدا پێكه‌وه , هه‌روه‌ك لهوێنهكهیدا دیاره .
هولتجرنی ته‌مه‌ن – 31 – ساڵه له‌به‌رده‌م ژماره‌یه‌كی زۆری هاووڵاتیان و كامێراكاندا هه‌ستا بهقوتدانی ( 18 ) هه‌ژده شمشێر و پێكه‌وه كردنی به‌ناو قوڕگیدا .
هولتجرن , كه زیاتر له‌نیوه‌ی ته‌مه‌نی لهمهشقكردنی ئه‌و جۆره كارانه‌دا به‌سه‌ر بردووه , سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی خۆی بۆ ئه‌و مه‌شق و ڕاهێنانه سه‌ختانه گێڕایه‌وه و ووتی :
به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌وه گه‌وره‌ترین كارمه كه تا ئێستا به‌و شێوه‌یه كردبێتم و توانیم به‌و هۆیه‌وه ژماره‌ی پێوانه‌یی جیهانی بشكێنم .
ووتیشی : له‌یه‌ك كاتدا قوتدانی هه‌ژده شمشێر پێكه‌وه هه‌روا كارێكی ئاسان نیه و تكایه كه‌س له‌ماڵه‌وه دووباره‌ی نه‌كاته‌وه , چونكه مه‌شق و ئاماده‌كاری زۆری ده‌وێت و ترسناكیشه .[/size]
[size=19]به راى ئيوه ئه وه ئه قله ؟؟[/size]