بابه‌ت: وانهیێك بۆ مناڵان
[center](وانهیێك بۆ مناڵان)
مناڵه‌كان!
ئه‌وه‌ی ده‌نكه گه‌نمێكی چاند،
گوڵه گه‌نمی دروێنه كرد.
ئه‌وه‌ی دڵۆپێك خوێنی چاند،
تابلۆیه‌كی بۆ خۆی نه‌خشاند.
ئه‌وه‌ی ته‌نیا هاوارێكی له ده‌م ده‌رچوو،
گوێی له سه‌دای ده‌نگی خۆی بوو.
كه‌چی، ئێمه،
كاسه سه‌ر و چاو ئه‌چێنین،
بارانی خوێن به سه‌ریانا ئه‌بارێنین
هێشتا وه‌رزی دروێنه‌شمان دیار نییه
تا گوڵه گه‌نمێكی كێڵگه‌ی ئه‌و خوێنه‌شمان دیار نییه!
***
مناڵه‌كان:
با ئه‌و جۆگه‌یه بگۆڕین،
كه خوێنمانی پێدا ده‌ڕوات.
با ئه‌و زه‌مینه‌ش بگۆڕین،
كه چاو و كاسه سه‌ر ده‌خوات
ئینجا ، كێڵگه‌ی رووناكیتان پیشان ده‌ده‌م
ئینجا ، وه‌رزی دروێنه‌تان بۆ رست ده‌كه‌م!
مناڵه‌كان:
كه وانه‌كان ئه‌خوێننه‌وه،
ئه‌گه‌ر رۆژ بوو،
له كونجێكا كپ هه‌ڵتووتێن
ئه‌گه‌ر شه‌و بوو،
با چراكان كز بسووتێن
چاك ئه‌زانم،
گه‌وره‌كانتان بتانبینن ،
داختان ئه‌كه‌ن
وانه‌كانم ئه‌سووتێنن،
دێن دووباره،
جه‌سته‌ی حه‌للاج ئه‌ده‌نه‌وه له سێداره!
عبدالله په‌شێو[/center]
کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .
مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده و ژیانێکی به‌ختیار . . !