بابهت: ڤیتامین E ئازارشکێنه
[size=24]ناوی زانستی ڤیتامین E بریتیە لە )تۆكۆفیرۆل(كە وشەیەكی گریكیەوە . بەم دواییە زۆر باس لەم ڤیتامینەوە دەكرێ چونكە مادەیەكی دژەئۆكسانی بەهێزە، ئەم مادەیەی كە خانەكان لە تێكچوون (بەتایبەتی DNA) دەپارێزێت .
هەندێك لێكۆڵینەوە دەڵێن كە وەرگرتنی ڤیتامین E یارمەتی بەساڵاچووەكان دەدات دژی نەخۆشی دڵ، شێرپەنجە، نەخۆشی ئەلزهایمەر، هەروەها گەلێك حاڵەتی تر. ڤیتامین E رۆڵێكی گەورەی هەیە لە پاراستنی دەمار و ماسوlكەكانی دەزگای زاوزێ و دروستبوونی خڕۆكە سوورەكانی خوێن بە شێوەیەكی دروست، هەروەها خوێن شل دەكاتەوە (وەكو ئەسپرین) بەمەشەوە ئەگەری مەیینی خوێن كەم دەكاتەوە كە لە پیرەكاندا دەبێتە هۆی نۆرەی دڵ. زۆر كەس سوودیان لەم ڤیتامینە وەرگرتووە لە چارەسەركردنی سیندرۆمی (گرژی) پێش عادەی مانگانە و ئازارەكانی عادە و خوێنڕێژی قوڕس و نیشانەكانی پاش تەمەنی وەستانی خوێنی مانگانە. سەرچاوەكانی دەوڵەمەندی ئەم ڤیتامینە بریتین لە : نۆكەكان (بە تایبەتی باوی)، تۆوی گولەبەڕۆژە، گەڵای سەوز (رووەكە پەلك سەوزەكان) وەكو سپێناغ و ئەڤوكاتۆ، زەیتی زەیتون. هەروەها بە بڕێكی كەمتر لە زەیتی رووەكیدا هەیە، مایۆنێز، مارگەرین (كەرەی دەستكرد)،بەڵام ئەم سەرچاوانە بڕێكی زۆری چەورییان تێدایە، مرۆڤێكی پێگەیشتوو رۆژانە پێویستی بە تەنها ( 11- 15 ) میللیگرام لەم ڤیتامینەوە هەیە. ئەو بڕەی كە لە خۆراكدایە بەسە تاكو تەندروستیت پارێزراو بێت، بە تایبەتی ئەگەر ئەو خۆراكانە بخۆی كە ئەم ڤیتامینەیان تێدایە، بەڵام ئامانجت چارەسەركردنی حاڵەتێك بێت وەكو ئازاری عادە، ئەوسا ئەو بڕەی كە پێویستە تەنها لە خۆراكەوە ناگاتە لەش، لێرەدا پێویست بە بڕی زیاتر دەكات، وەرگرتنی یەك دانە لە دەنكی ڤیتامین E كە (100) یان (400 )
میللیگرامی تێدایە رۆژانە مەبەست دەپێكێت [/size]
[size=24]arolondon[/size]