بابه‌ت: ˙·٠•●●•٠·˙ ســـــــــــــــكاڵا ˙·٠•●●•٠·˙
[size=16]ســـــــــــكاڵا
چاوه بگری
تا پێڵوه‌كانت دادێ
چاوه بگری
تافرمێسكهكان له گه‌ردنتا تاڤگه ده‌گرێ
هه‌نسك هه‌ڵده با سۆما ڕه‌ش بێ
با هه‌ناسه‌ت خه‌مت كوژێ
چی ده‌كه‌ن به كالاَ و ده‌یكه‌ن به بالاَمدا
من بۆ خه‌نده‌یه‌ك توامه‌وه
وه‌ك زه‌نگیانه پژامهناخی ئه‌ڤین
له هه‌وارێ بۆ نزارێ ڕێگام ده‌گرت
له‌كۆتایی گه‌ڕامه‌وه بۆ سه‌ره‌تا
له زستان گرم له به‌فر دروست كرد
له چرایه‌ك بیابانێكم ڕۆشن كرد
له ژێ ی تارێ فرمێسكم دروست كرد
له‌م هاوێنه وشك وگهرمه
تراویلكه بوو به ئه‌وین
له دوایی سه‌مای شه‌پۆلی ده‌ریا...
زه‌وی هه‌پرون هه‌پرون و جوانیه‌كان هه‌موو وه‌رین
چاوه بگری....
تاله بات فرمێسك خوێن هه‌ڵڕێژی
چاوه بگری....
ڕێگام دووره و جه‌سته‌م ماندوو
ئه‌سپی جوانی شه‌كه‌ت بوه‌و
نازانم هه‌نگاوم ڕووله كوێ یه
به ته‌نها من له‌م بوونه دا وون بووم بۆ ؟
له كۆلاَنه تاریكه‌كانی ئه‌م ژینه سهردهردێنم
كه سێك نام دوێنێ چی بووه بۆ ؟
خۆ ئه‌و لادی دیناسۆرو زه‌به‌لاح نیم
یان زووریهتی ئیبلیس و له‌نه‌وه‌ی نمرود یش نیم
نازانم بۆ
ههرگوڵێ ده‌ستی ده‌ده‌مێ بۆ بۆنێ
لوتم ده‌گه‌زێ و جوانیه‌كه‌ی له ڕوومدا سیس ده‌بێ
خه‌زانم كرد به‌هاوڕێم ڕازی نه‌بوو
زستانم كرده خۆشه‌ویستم كه‌چی سه‌رما برده‌ڵه بوو
به‌هارم كرده ئه‌وین كه‌چی بهرهلاَ بوو
ووتم هاوین من هه‌ژارو تۆش لانه‌ی بێ دهرهتانانیت
باببمه موریدی خانه قات
هه‌میشه له‌ته‌هلیله و زیكری تۆ دا
ده‌ف ژه‌ن ده‌بم
ووتی بڕۆ تۆ له زه‌م هه‌ریر ده‌چی زستان ڕه‌ق بوه‌وه له‌لات
تۆ له ڕه‌شه‌با خێرا تریت هه‌رچی گهلاَی دار بوو
له‌گه‌ڵ خه‌زان هه‌ڵت وه‌راند
به‌هه‌ناسه‌ت سه‌وزایی به‌هارت هه‌ڵوشی و هه‌موو گژوگیات وه‌رانده سه‌رخاك
تۆ تۆبه‌كاری ده‌ستی من نیت تۆ زۆر گه‌رمی
بههالاَوت ده‌مسوتێنی
بڕۆ ده‌سته خوشكێكی تر بدۆزه‌ره‌وه
بێجگه له من و به‌هار و زستان و خه‌زانم
چاوه بگری....
ته‌نها وه‌رزێك نه‌یهێشت بینه میوان
چاوه بگری....
من چومه‌لای ئه‌بو هول و له ئه‌هرامه‌كان به‌رزتر له من ده‌یڕوانی
ووتی كه سه‌یری
كهشكۆڵهكهم له كۆڵ گرت و بۆ قه‌برسانی ئه‌سكه‌نده‌ریه ڕێگام ده‌گرت
هه‌موو هه‌ڵسا بونه سه‌ر پێ تێڕامابوون ده‌یان ڕوانی
كه‌سێ نه‌بوو وهلاَمێكم باتێ حه‌په‌سابوون
گه‌ڕامه‌وه بۆ لای (ژوپێتهر) هه‌موو دا رو پردووی كۆكرده‌وه
به‌سه‌رمدا پرژاندی و ووتی بڕۆ من به‌رگه‌ی خه‌مت ناگرم
تێك شكاوم ووردوو خاشم له‌وه زیاتر توانا ناگرم
كه تۆ سه‌یریت
له ده‌رگای ئه‌ویش ده‌ركرام
ڕووم كرده به‌رزایی ( تبت ) ڕووه‌و خوار سه‌یرم كرد
دیواری چین وه‌ك ڕێزی سلاَوی كۆماری به‌ڕێزه‌وه ڕاوه‌ستا بوو
پێم ووت چی یه ؟؟
ووتی هه‌واڵت گه‌یشتوه كه دێیته لام
من له ڕێز هیچی ترم پێ ناكرێ
ئه‌ی سه‌رسوڕهێنه‌ری جیهان
كلو كلو فرمێسكم دا باری
گه‌ڕامه‌وه بۆ دابڕان
له هه‌وارێکی سامناكدا پشووم ده‌دا
جنۆكه‌كانی ( به‌رمۆده ) هاتن بۆ لام
پێ یان ووتم ئه‌و خه‌یاڵه‌ی له هزرتا قه‌تیس ماوه
نه‌یخه‌یته ڕێ ( به‌رمۆده ) هاواری لێ هه‌ڵساوه
تێڕا ماوه و به تۆ ده‌ڵێ كه ئه‌فسانه‌یه‌كی
كتێبه و بۆ ئه‌م دنیا به‌جێ ماوه
گه‌ڕامه‌وه بۆ بابل ئیل
له دهروازهكهیدا وه‌ستام
بۆ چه‌ن ساتێك یه‌خه‌م گیرا
پێیان ووتم ئه‌وه‌ی له هه‌گبه‌ی تۆ دایه
له‌لای ئێمه ئه‌ندێشه‌یه و بێ كالاَیه
بڕۆ بۆ باخچه‌ی هه‌ڵواسراوی ئه‌و پاشایه
له خه‌می تۆ بابڕوانێ ئێمه‌ش كارمان لای ئه‌و سانایه
له بابل ئیل چومه ژوورێ كه‌و تمه ڕێ بۆ ئه‌و باخچه‌یه
كه گه یشتمه لای ئه‌و پاشایه له‌سه‌ر تابوت دانرا بوو
بۆ ناو خاك ئاماده كرا بوو
هه‌ر له ده‌روازه‌ی خوا وه كه‌وتمه ڕێ
به رهو ماڵی خودا ڕۆشتم
ده‌ستم گرت به به‌ردی ڕه‌ش
هاوارم كرد ئه‌ی خودایه
من گه‌لێكم ته‌نها و بێ كه‌س
ناوم كورده خاكم كوردستانی پیرۆزه
كه‌س نی یه له فریاد ڕازم بگات ئه‌ی خودایه
ته‌نها هه‌رتۆیت
به چوارده‌ورمدا ههڵخولام نه‌بوو ده‌ستێك
له خاچ درام
له ڕۆژههلاَت ده‌ستی ڕاستم له مێخ درا
له ڕۆژئاوا ده‌ستی چه‌پم له مێخ درا
له باكور سه‌رو ملم هه‌ڵواسرا
له باشوریش قاچه‌كانم كۆت و زنجیر كرا
جوان سه‌یرم كه‌ن بم بینن
من چوار مێخه‌م كێشرا
من به خاچی وولاَتی خۆم هه‌ڵواسراوم
بۆ درۆ ده‌كه‌ن كوا عیسی كوڕی مه‌ریه‌م له خاچ درا
ته‌نها كوردستانه و كوردستانه
له خاچ درا .
ماکوان[/size]
ريكاى راستى