بابه‌ت: ئێستا له كوێی
ئێستا له كوێی
عه‌بدولڕه‌حمان بێلاف.
خۆ من هیچم له تۆ ناوێ
نه ماچ
نه زه‌رده‌خه
نه دیاریه‌كی بچوك
به‌ڵام ئه‌وه‌ی
مه‌به‌ستمه و بۆی ده‌ڕوانم
ته‌نیا ده‌مه‌وێ بزانم
ئێستا له كوێی
ئه‌ی نێرگزی عومری كورتم
به‌ره‌و هه‌ناسه‌ی كێ ده‌ڕۆی
ئێستا له ڕوحی كێ ده‌شنێی؟!