بابه‌ت: یادی له‌دایك بوونی پێغه‌مبه‌ر(صبی الله علیه وسلم )به هه‌ڵوێستێك بسه‌لمێنه
[size=16] سلاوی خوداتان لیبیت
ته‌نها به ناوی خودای باڵا ده‌ستی خاوه‌نی هه‌موو گه‌ردوون و هه‌ساره‌یه‌ك [/size]
[size=16]به‌ڕێزان و خۆشه‌ویستان هه‌ر وه‌ك چۆن ده‌زانن ئه مانگه یادی له دایك بوونی سه‌روه‌ری مرۆڤایه‌تیه یادی له دایك بوونی په‌یامبه‌ری ئیسلامه (صلی الله علیه وسلم ) به باشم زانی بابه‌تێك ئاماده بكه‌م كه هه‌م ئه‌م یاده به شێوه‌یه‌كی پاك و پر له زانیار ی به‌سوود رابگرێت هه‌م ئێمه‌ش ته‌نیا یادێك نه‌بێت به‌سه‌رمانا تێبپه‌ڕێت
و ته‌نیا له رۆژێك و له ساتیكا یادی نه‌كه‌ین
به‌لكو هه‌موو كات له ناخ و له هه‌ست و له كردار و له دهمارمانا بێت و تێكه‌ڵ بێت له‌گه‌ڵ خوێنمانا
هه‌موو كاتێك له‌گه‌ڵمانا بێت.
جا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م یاده به شێوه‌یه‌كی جوان و پاك ڕابگرین پێویستمانه هه‌موومان لای خۆمانه‌وه له‌م یاده‌وه بڕیار بده‌ین كه كرده‌وه‌یه‌ك له ژیانمانا زیاد بكه‌ین جا چ سوننه‌تێكی پێغه‌مبه‌رمان زیندوو بكه‌ینه‌وه یان واجبێكمان نه‌كردبێت له‌و ساته‌وه بڕیار بده‌ین كه بیكه‌ین و پابه‌ندی بین , یان به زیاد كردنی صهلاوهت له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌رمان (صلی الله علیه وسلم ) .....
جا به پێویستم زانی ئه‌م بابه‌ته بۆ یانه دابنیم و ئێوه‌ی به‌ڕێزیش دوتوانن به هه‌ر كرده‌وه‌یه‌كی چاك ئه‌م یاده ڕابگرن ....
جا به نووسینی فه‌رمووده‌یه‌كی پێغه‌مبه‌ر بێت یان به پوخته‌یه‌كی كه‌می ژیانی پێغه‌مبه‌رمان محمد بێت (صلی الله علیه وسلم )
یانیش به ئامۆژگاریه‌ك بێت یان به هۆنراوه‌یه‌ك بێت ، یان به دانانی نهشیدێك بێت یان به دانانی یادهوهیهكانی بێت یان هه‌ر شتێكی به‌سوود بێت[/size]
[size=16]
من هۆنراوه‌یه‌ك داده‌نێم كه هی شاعیر (ماكوان) ه [/size]
[size=16]
بۆ گه‌وره‌ترین سه‌ركرده
كه‌یله دڵه , ماته دڵم
خه‌مه وه‌ك مۆته‌كه خۆی كێشاوه به‌سه‌ر ڕۆحم
وا وهیلامه بۆ بۆچونێك هه‌ڵده‌له‌رزم
هه‌ر له‌به‌ری پێم حه‌سره‌ت و شه‌رم ده‌بارێ تا ته‌وقی سه‌رم
چی بڕازێنمه‌وه بۆ ناوی تۆ ئه‌ی سه‌روه‌رم
تریفه‌ی مانگ ناگات به تۆ
شه‌مع و خۆریش پرشنگ داربێت ناگا به نوری جوانی تۆ
دارستانی چڕ و پڕ و سنه‌وبه‌ری تێك ئاڵا‌و سه‌وزو به‌رز...
یان جریوه‌ی به‌یانی كازێوه‌ی چۆله‌كه و چه‌هچه‌هه‌ی بولبول...
ناگاته هه‌ناسه‌ی بۆنی خۆش و ڕیشی موباره‌كی تۆ
ئه‌ی سه‌ركرده‌م ڕابه‌ره‌كه‌م دروود بۆ تۆ
چۆن وه‌سفت كه‌م خامه‌م ده‌گری و شه‌رم ده‌كات
خۆی بۆ سینه‌م ڕادهكێشاێ و له‌سه‌ر په‌ڕاوم ڕاده‌كات
پهڕاویشم تنۆك تنۆك
ئاره‌قی شه‌رم ده‌ڕێژێ و خۆی لول ده‌كات
سه‌روه‌ره‌كه‌م , ڕابه‌ره‌كه‌م , پێشه‌نگه‌كه‌م
نێراوهكهی خودای پاك و بێ گهردهكهم
هه‌رگیز نهم توانی به‌گه‌ردنی شعرێكم دا ته‌نها ناوت بڕازێنمه‌وه
تا ئیقباڵی ڕۆح و شه‌رمه‌نده‌یم له ئاستی تۆ دا بلاوێنمه‌وه
دڵم كه‌یله مات و مه‌لول
بهكشمیر دا بتهێنمه خوار ناگا به تۆ
به به‌فری سپی سه‌هۆڵ به‌ندان پێوه‌رت كه‌م له كهداره له ئاستی تۆ
سه‌روه‌ره‌كه‌م , پێشه‌نگه‌كه‌م , پێغه‌مبه‌رم دیسانه‌وه دروود بۆ تۆ
هه‌زار دروودو سڵاو بێت بۆ گیانی تۆ
كه ناوی تۆ محمد و ئه‌حمه‌د و مه‌حمود بێت سوپاسكراوی له دنیا‌و له قیامه‌ت
شه‌رمه بۆ من وه‌سفی بكه‌م به خامه‌ی هه‌ڵدێراو ڕوو زه‌ردی من
له ئاستی تۆ باووشهم ئاورنگ دراو نه‌شمیل و سازگار و
ئاوریشم بێت ناگات به‌نوری ته‌نها ووشه‌ی ناوی تۆ
ئه‌ی سه‌روه‌رم , پێشه‌نگه‌كه‌م , ڕابه‌ره‌كه‌م (( موحهمهدهم ))
دروودو ستایش بۆ تۆ سڵاو بێ له دیاری تۆ پێغه‌مبه‌رم
دڵم كه‌یله مات و مه‌لول
ناتوانم بنوسم بۆ جوانی تۆ بۆن خۆشتكهم له شعرێكمدا
به‌ڵام تۆ شعری منت بۆن خۆش كرد سه‌روه‌ره‌كه‌م
پێغه‌مبه‌رم ڕابه‌ره‌كه‌م خۆشه‌ویست تر له هه‌موو كه‌س و كاره‌كه‌م
خۆشه‌ویست تر له گیانی خۆم
نا له‌وه زیاتر
خۆشه‌ویست تر له نیشتمان و خاك و خۆڵه‌كه‌م
سه‌روه‌ره‌كه‌م , ڕابه‌ره‌كه‌م , پێغه‌مبه‌رم
دروود و سڵاو شایسته‌یه ته‌نها بۆ تۆ
ماکوان[/size]
[size=16]وه ئه‌م وێنه‌یه‌ش كه ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم ) ی له‌سه‌ری پێشكه‌شه به هه‌موو كه‌سێكی شه‌یدای محمد ( صلی الله علیه وسلم )[/size]
http://kurdup.com/up/uploads/picture/7006c8f2c5.jpg
[size=16]ئه وه ش سرووديكى سامى يووسف ( طلع البدر علينا )
[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=pJpy1I2keOs[/youtube]
[/size]
[size=16]له‌م لینكهشدا ده‌نگێك به پێغهمبرمان محمد (صلی الله علیه وسلم ) بده
http://ysm21.net/viewtopic.php?id=10471[/size]
[size=16]هیوادارم به دڵتان بێت و به‌ژداری ئێوه‌شی له‌گه‌ڵ بێت
له‌گه‌ڵ رێزی برای بچوكتان : بڵند هه‌ولێری[/size]