1

بابه‌ت: چۆن هاوڵاتیانی دەرەوەی وڵات دەنگ بۆ کاندیدەکانیان دەدەن

http://kurdup.com/up/uploads/picture/c41351ad5f.jpg

ڕێنمایەکانی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان،چۆن هاوڵاتیانی دەرەوەی وڵات دەنگ بۆ کاندیدەکانیان دەدەن.

فۆڕمی ڕێنمایی بۆ ده‌نگده‌رانى ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
وه‌ك میكانیزمێك بۆ ده‌نگدانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ، نووسینگه‌ی به‌رێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردن له‌ ده‌ره‌وه‌ نموونه‌ی فۆرمێكی به‌ هه‌ردوو زمانی كوردی  و عه‌ره‌بی چاپ كردووه‌ كه‌ چه‌ندین خاڵی له‌ خۆ گرتووه‌ و نمونه‌یه‌كه‌ له‌ فۆرمى ده‌نگدان وه‌ك ڕێنمایی بۆ ده‌نگده‌ران له‌وانه‌ :
یه‌كه‌م: یه‌كه‌م هه‌نگاو نیشانه‌ی ( راست ) به‌رامبه‌ر ناوی پارێزگا داده‌نرێت .
دووه‌م: نیشانه‌ی ( راست ) به‌رامبه‌ر قه‌واره‌ی سیاسی داده‌نرێت .
سێیه‌م: نیشانه‌ی ( راست ) به‌رامبه‌ر كاندیدی هه‌ڵبژێردراو داده‌نرێت.

ئه‌و فۆرمانه‌ش به‌تاڵ ده‌كرێته‌وه‌ كاتێك كه‌ كه‌موكوڕی تێدابێت وه‌ك دانانی زیاتر له‌ یه‌ك نیشانه‌ی ( راست ) به‌رامبه‌ر زیاتر له‌ قه‌واره‌یه‌كی سیاسی ، یان كاتێك كاندید نیشانه‌ی ده‌بێت و قه‌واره‌ سیاسیه‌كه‌ى نیشانه‌ی له‌سه‌ر نه‌بێت،  یان كاتێك فۆرمه‌كه‌ هیچ نیشانه‌ی له‌سه‌ر نه‌بێت .

بۆ زیاتر زانیاریش هاوڵاتیانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌توانن سه‌ردانی سایتی كۆمسیۆن
بكه‌ن به‌م
ناونیشانه‌: www.ocv-ihec.com