1

بابه‌ت: پێشبرِكێى جوانترین مناره‌ى مزگه‌وت له‌كیشوه‌رى ئه‌وروپا

http://kurdiu.org/fileup8/fileup1/655nzgaft.jpg


له‌هه‌واڵێكدا به‌پێچه‌وانه‌ى ئه‌وه‌ى ئێستا له‌كیشوه‌رى ئه‌وروپا به‌دى ده‌كرێت سه‌باره‌ت به‌هه‌وڵى قه‌ده‌غه‌كردنى بڵندگۆى مزگه‌وته‌كان، چه‌ند رِێكخراوێكى ناحكومى پێشبرِكێیه‌كیان بۆ جوانترین مناره‌ى مزگه‌وت له‌كیشوه‌ره‌كه‌یاندا ئه‌نجامدا.

له‌مباره‌یه‌وه‌ سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه‌، كه‌پێشبرِكێیه‌كه ‌له ‌ووڵاتی فه‌ره‌نساو له‌شارى ستراسبۆرگ ئه‌نجامدراوه‌و به‌شداربووانیش پێشبرِكێیان له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانى پله‌ى یه‌كه‌م كردووه‌بۆ جوانترین مناره‌ى مزگه‌وته‌كانى كیشوه‌رى ئه‌وروپاو ئامانجیشیان له‌ئه‌نجامدانى ئه‌و پێشبرِكێیه‌ئه‌وه‌یه‌بتو انن ئه‌و ترسه‌ى كه‌له‌مناره‌ى مزگه‌وته‌كان هه‌یه‌بیرِه‌وێننه‌وه‌.

جێگه‌ى باس كردنه‌له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كه‌بانگدان له‌مناره‌ى مزگه‌وته‌كان به‌پێى یاساى فه‌ره‌نسى قه‌ده‌غه‌یه‌، به‌ڵام به‌م دواییه‌ده‌زگا رِاگه‌یاندنه‌كان تیشكیان خسته‌سه‌ر گرنگى بڵندگۆى مزگه‌وته‌كان له‌ووڵاته‌كه‌یاندا، به‌تایبه‌تیش له‌دواى قه‌ده‌غه‌كردنى بڵندگۆ له‌ووڵاتى سویسرا.

2 (دەستکاری کراوە: ڕابه‌ر سلێمانی 2010-02-20 04:10:57)

وه‌ڵام: پێشبرِكێى جوانترین مناره‌ى مزگه‌وت له‌كیشوه‌رى ئه‌وروپا

[size=16]ئیشه‌ڵا ژماره‌ی مزگه‌وته‌کان زۆر زیاد ده‌کات له‌ ئه‌وروپا.[/size]

http://www.kurdupload.com/images/y4Lf951392892665/sss.jpg

3

وه‌ڵام: پێشبرِكێى جوانترین مناره‌ى مزگه‌وت له‌كیشوه‌رى ئه‌وروپا

خوێندمه‌وه‌، بابه‌تێكی دڵخۆشكه‌ره‌، له‌شت ساغ بێت.

4

وه‌ڵام: پێشبرِكێى جوانترین مناره‌ى مزگه‌وت له‌كیشوه‌رى ئه‌وروپا

رابه‌ر نووسی:

[size=16]ئیشه‌ڵا ژماره‌ی مزگه‌وته‌کان زۆر زیاد ده‌کات له‌ ئه‌وروپا.[/size]

ئامین