بابه‌ت: خه‌یاڵ بووه واقیع و ته‌كنه‌لۆجیای جه‌نگی هه‌ساره‌كان هاته‌كایه‌وه
هه‌رچه‌نده پرۆگرامی "جه‌نگی هه‌ساره‌كان" له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی رۆنالد ریگان له وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا نه‌یتوانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت، به‌ڵام ئێستا ئه‌و خه‌ونه بووه‌ته واقیع و له نوێترین تاقیكردنه‌وه‌كه‌دا هێزه‌كانی به‌رگری موشه‌كی ئه‌مریكا توانیان له‌رێی تیشكی لیزهرهوه موشه‌كێكی كیشوه‌ربڕ بته‌قێننه‌وه.
ئاژانسی به‌رگری موشه‌كی ئه‌مریكا له‌به‌یاننامه‌یه‌كیدا ئاشگرایكرد كه له‌م هه‌فته‌یدا توانیویانه تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووی خستنه‌خواره‌وه‌ی موشه‌كێكی پالیستی ئه‌نجام بده‌ن له‌رێگه‌ی لێزه‌رێكی به‌هێزه‌وه كه به‌سه‌ر فڕۆكه‌وه بووه، به‌پێی وته‌ی شاره‌زایانیش تاقیكردنه‌وه‌كه خه‌یاڵی زانستی و جه‌نگی هه‌ساره‌كان ده‌كات به واقیع.
به‌پێی وته‌ی ئاژانسی به‌رگری موشه‌كی ئه‌مریكا، كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه تاقیكردنه‌وه‌كه به‌سه‌ركه‌وتوویی له ویلایه‌تی كالیفۆرنیا ئه‌نجامدراوه و تێیدا وزه‌ی ئاراسته‌كراوی به‌رگری به‌كارهێنراوه بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی موشه‌كی كیشوهڕبڕ، ئه‌مه‌ش له رێگه‌ی چه‌كێكی لێزه‌ر كه له‌سه‌ر فرۆكه‌یه‌ك جێگیركراوه و توانیویه‌تی موشه‌كه‌كه بخاته خواره‌وه.
ئاژانسه‌كه ده‌ڵێت: "تاقیكردنه‌وه‌كه یه‌كه‌م نمایشی له‌و جۆره‌یه بۆ خستنه‌خواره‌وه‌ی موشه‌كی كیشوه‌ربڕ".
لای خۆشیه‌وه كۆمپانیای "بوینگ"ی به‌رهه‌مهێنه‌ری فڕۆكه رایگه‌یاند: فرۆكه‌یه‌كی جۆری "400-747 ئێف" له‌بنكه‌ی ئاسمانی ئهدواردزهوه فڕیوه و ئامێری چاودێریكردن به‌تیشكی ژێر سووری به‌كارهێناوه بۆ گه‌ڕان به‌دوای موشه‌كێكدا كه له "سان نیكۆلاس ئیلاند"ه‌وه له كالیفۆرنیا ته‌قێنرابوو، له‌رێگه‌ی سیستمی به‌ڕێوه‌به‌ردنی جه‌نگی و سیستمی كۆنترۆڵكردن فرٍِۆكهكه تیشكی لێزه‌ری ئاراسته‌ی موشه‌كه‌كه كردووه و ته‌قاندویه‌تییه‌وه و خستوویه‌تیه خواره‌وه.
جێی ئاماژه‌یه ئه‌مریكا به‌شێوه‌یه‌كی جددی و بۆ ماوه‌ی ده‌یان ساڵ و بهخهرجییهكی زۆر كاری له‌سه‌ر گه‌شه‌پێدانی ئه‌م چه‌كه كردووه، تیشكی لێزه‌ر پێشتر سه‌ركه‌وتووانه بۆ پێكانی ئامانجی وه‌ستاو به‌كارهێنراوه، به‌ڵام ئه‌مه بۆ یه‌كه‌مجاره بتوانرێت له‌ئاسماندا ئامانجی جوڵاو بپێكێت.