بابه‌ت: ئه‌م بابه‌ته ته‌نها بۆ ئه‌وکه‌سانه‌یه که گوناهیان زۆره ..تکایه .!!!
کاتێک بیر له‌تاوانی خۆت ده‌که‌یته‌وه مات ده‌بیت ؟.
- جا بزانه که‌ئه‌وه نیشانه‌ی ئیمانه.!
پێش هه‌موو شتێک ڕاستیه‌ک هه‌یه ده‌بێت هه‌موومان بیزانین و هه‌رده‌م له‌به‌رچاومان بێت ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ، که ئێمه تاوان نه‌که‌ین و فریشته ئاسا بژین ئه‌وا خوای گه‌وره لامان ده‌بات و قه‌ومێکی تر دێنێت تاوان ئه‌نجام بده‌ن وداوای لێ‌خۆش بوون بکه‌ن تاوه‌کو خوای به‌به‌زه‌یی لێیان خۆش بێت ، وه‌ک پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویست (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت :
والذي نفسي بيده ! لو لم تذنبوا لذهب الله بكم ، ولجاء بقوم يذنبون ، فيستغفرون الله ، فيغفر له‌م رواهمسلم
خوێنه‌ری خۆشه‌ویست دڵنیابه ده‌توانیت به‌هۆی تاوانه‌کانته‌وه ڕه‌زامه‌ندی په‌روه‌ردگار به‌ده‌ست بهێنیت وهنههێڵیت گوناهه‌کانت ببنه ئاگرخۆشکه‌ری جه‌هه‌ننه‌م بۆت ، ده‌توانیت کهف وکوڵی دۆزه‌خ به‌ئاوی سازگاری ته‌وبه دامرکێنیته‌وه و ژیانێکی ئارام به‌سه‌ر به‌ریت .
پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویست ده‌فه‌رموێت (صلى الله عليه وسلم) : التائب من الذنب کمن لا ذنب له . واته : ئه‌وکه‌سه‌ی ته‌وبه له گوناهه‌کانی ده‌کات و په‌شیمان ده‌بێته‌وه وه‌ک ئه‌وه‌یه گوناهی نه‌کردبێت .!الراوي: - المحدث: محمد بن محمد الغزي - المصدر: إتقان ما يحسن - الصفحة أو الرقم: 1/189
خلاصة الدرجة: رجاله ثقات
که‌سێک ده‌ڵێ ئێستا لام ڕوونه که خوای گه‌وره زۆر به‌به‌زه‌یی یه به‌ڵام تۆ نازانیت من چه‌نده گوناهبارم ؟!.
وه‌ڵام ئه‌گه‌ر تاوانت وه‌ک که‌فی ده‌ریا بێت خوای گه‌وره لێتان خۆش ده‌بێت .
پێ ده‌چێت بپرسین و بڵێین جا که‌فی ده‌ریا زۆره ؟!!
به‌ڕێزن با بزانین ئامۆژگاری پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویست (صلى الله عليه وسلم) بۆ ئێمه‌ی گوناهبار چی یه و له‌گه‌ڵ گوێگرتن بۆ فه‌رمایشته‌کانی پێغه‌مبه‌ری خوا سه‌رنج بده‌نه ئه‌و وێنانه‌ی خواره‌و بزانن تاوانه‌کانتان گه‌یشتۆته ڕاده‌ی که‌فی ده‌ریا ؟!.
1_ پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویست (صلى الله عليه وسلم) ئه‌فه‌رموێت : هه‌رکه‌سێک له‌ڕۆژێکدا سه‌د100 جار بڵێ :
سبحان الله وبحمده ،
هه‌موو گوناهه‌کانی هه‌ڵده‌وه‌رێن ئه‌گه‌ر وه‌ک که‌فی ده‌ریا وابن .رواهالبخاری
هه‌رکه‌س دوای نوێژه‌کانی بڵێ : _ 2
سبحان الله ، سی و سێ جار بڵێ _ الحمد لله ، سی و سێ جار_ الله اکبر ، سی و سێ جار ، که ده‌کاته 99 جار پاشان یه‌ک جار بڵێ لا إله إلا الله وحده لا شريك له . له الملك وله الحمد وهو على كل شي‌ء قدير - غفرت خطاياه وإن كانت مثل زبد البحر ئه‌وا خوای گه‌وره له هه‌موو گوناهه‌کانی خۆش ده‌بێت ئه‌گه‌ر وه‌ک که‌فی ده‌ریا وابن .!رواهمسلم
3 _ هه‌رکه‌سێک که ده‌چێته سه‌رجێگه بۆ خه‌وتن سێ جار بڵێ :
أستغفر الله الذي لا إله إلا هو الحي القيوم ، وأتوب إليه ،
ئه‌وا خوا له گوناهه‌کانی خۆش ده‌بێت ئه‌گه‌ر وه‌ک که‌فی ده‌ریا ، یان به ئه‌ندازه‌ی گه‌ڵای هه‌موو داره‌کان ، وه‌یان به به‌ئه‌ندازه‌ی لمی کۆبوه‌وه‌و به‌سه‌ر یه‌کا که‌وتوو(کهتهپۆڵکهیان لێ دروست ده‌بێت) بێت ، وه یان هێنده‌ی ژماره‌ی هه‌موو ڕۆژه‌کانی دونیا بن .!!رواهالترمذی
3_ هه‌رکه‌س دوای هه‌موو نوێژێ بڵێ :
سبحان الله ، سه‌د جار
لااله‌الاالله ، سه‌د جار
ئه‌وا خوای گه‌وره لێی خۆش ده‌بێت ئه‌گه‌ر تاوانی وه‌ک که‌فی ده‌ریا بێت .! رواهالنسائی
هه‌رگیز بێ هیوا مه‌به له ڕه‌حمی په‌روه‌ردگار ، تاوانێک ئه‌نجام بده‌یت و بڵێیت به خوا خراپم به‌سه‌ر هاتووه ، هه‌وڵ بده هه‌ر کات تووشی گوناهێک بوویت چاکه‌یه‌ک به‌شوێنیدا بکه‌یت ، ئه‌گه‌ر چێ چاکه‌که خوێندنی یه‌کێک له‌م ویردانه‌ی سه‌ره‌وه بێت وه یان زه‌رده‌خه‌نه‌و ڕووخۆشی ده‌ربڕین بێت به‌ڕووی برایه‌کی موسڵمانتدا .
کاتێ ده‌گه‌یت به برایه‌کی موسڵمانت ئه‌م پێکگه‌یشتنه بقۆزه‌ره‌وه بۆ هه‌ڵوه‌رینی گوناهه‌کانت ده‌سته‌کانت بکه‌ره ده‌روازه‌یه‌ک بۆ وه‌ده‌رنانی ههمووتاوانهکانت ، وه‌ک خۆشه‌ویستمان (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت :
إن المسلم إذا لقي أخاه المسلم ، فأخذ بيده ، تحاتت عنهما ذنوبهما ، كما يتحات الورق عن الشجرة اليابسة في يوم ريح عاصف ، وإلا غفر لهما ولو كانت ذنوبهما مثل زبد البحار . رواهالطبرانی
واته : موسڵمان کاتێک که ده‌گات به‌برا موسڵمانه‌که‌ی ده‌ستی ده‌گرێت و ته‌وقه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌کات ، ئه‌وا گوناهه‌کانیان هه‌ڵده‌وه‌رێن وه‌ک چۆن گه‌ڵای وشک له‌دار هه‌ڵده‌وه‌رێت له‌ڕۆژێک که بای توندی هه‌بێت ، وه خوای گه‌وره لێیان خۆش ده‌بێت ئه‌گه‌رچی تاوانیان وه‌ک که‌فی ده‌ریا بێت
خوای گه‌وره له‌هه‌موو لایه‌ک خۆش بێت
سه‌رچاوه- ده‌نگی ئیسلام
دەڵێم: دڵ شێت بووە
دەست و پێ چ بکا؟!