بابه‌ت: چاکه کردن له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی ڕێگه‌یه‌کی فراوانی به‌خته‌وه‌ریه
[size=19]چاکه کردن له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی ڕێگه‌یه‌کی فراوانی به‌خته‌وه‌ریه[/size]
[size=16]له کاتێکدا خه‌ریکی خوێندنه‌وه‌ی بابه‌تێکی (د. عائچ القرنی) بووم له سایتی ئیسلام ئۆن لاین باسی له‌وه ده‌کرد که چاکه‌خواز بین له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی
، بهفهرموودهیهکی صحیح ده‌ستی پێ‌کردبوو که ده‌فه‌رموێت: خوای گه‌وره له ڕۆژی دواییدا به به‌نده‌که‌ی ده‌فه‌رموێت: ئه‌ی نه‌وه‌ی ئاده‌م،نه‌خۆش که‌وتم سه‌ردانت نه‌کردم،ئه‌ویش ده‌ڵێت: خوایه گیان من چۆن سه‌ردانت بکه‌م له کاتێکدا تۆ په‌روه‌ردگاری جیهانیانی؟ ده‌فه‌رموێت: ئایا نه‌تزانی فڵانه به‌نده‌م نه‌خۆشبوو ئه‌گه‌ر سه‌ردانت بکردایه منت له‌وێ دهدۆزیهو، هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: ئه‌ی نه‌وه‌ی ئاده‌م داوای ئاوم لێ کردی نه‌تدامێ، ئه‌ویش ده‌ڵێت خوایه گیان چۆن ئاوت بده‌مێ له‌کاتێدا تۆ په‌روه‌ردگاری جیهانیان؟ ده‌فه‌رموێت فڵانه به‌نده‌م داوای ئاوی لێکردی نهتدایه، نه‌تده‌زانی ئه‌گه‌ر ئاوت بدایه پێی ئه‌وه‌ت لای من ده‌بینیه‌وه
ئه‌ی نه‌وه‌ی ئاده‌م داوای خواردنم لێکردی نه‌تدامێ، ده‌ڵێت خوایه گیان چۆن من خواردنت بده‌مێ له کاتێکدا تۆ په‌روه‌ردگاری جیهانیانی؟ ده‌فه‌رموێ: نه‌تده‌زانی فڵانه به‌نده‌م داوای خواردنی لێکردی نهتدایه ، ئه‌گه‌ر خواردنت بدایه‌تێ ئه‌وه‌ت لای من ده‌بینیه‌وه؟ ) (صحیح ابن حبان: 4/381) .
ئه‌گه‌ر تێبینی ئه‌و فه‌رمووده‌یه بکه‌ین ده‌بینین
له جاری یه‌که‌مدا فه‌رمووی منت له‌وێ دهبینیهو، به‌ڵام دواتر ده‌فه‌رموێت لای من دهتبینیهو؛ چونکه خوای گه‌وره له‌لای ئه‌وانه‌یه که دڵشکاون بۆ نمونه وه‌ک نه‌خۆش.
بزانه ئافره‌تێکی خراپی به‌نی ئیسرائیل له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئاوی دایه سه‌گێکی تینوو خرایه به‌هه‌شته‌وه ، ئه‌ی چۆن ئه‌بێ ئه‌گه‌ر که‌سێک ئاو و خواردن ببه‌خشی؟ یان که‌سێک له ته‌نگانه ڕزگار بکات و ناخۆشی له‌سه‌ر لابه‌رێت.
ئیبن مبارک دراوسێیه‌کی جووله‌که‌ی هه‌بوو پێش ئه‌وه‌ی خواردن به منداڵه‌کانی بدات بۆ ئه‌وی ده‌برد وپێش ئه‌وه‌ی جل‌و به‌رگ بۆ مناڵه‌کانی بکات بۆ ئه‌وی ده‌کرد، به کابرای جووله‌که‌یان وت خانوهکهتمان پێ بفرۆشه. ووتی : به دوو هه‌زار دینار ده‌یفرۆشم ، هه‌زاری نرخی خانوه‌که‌یه وه هه‌زاری تریش نرخی دراوسێیه‌تی ئیبن مبارک . ئیبن مبارک ئه‌و قسه‌یه‌ی بیسته‌وه وتی: خوایه گیان ڕێنموونی بکه‌ی بۆ ئیسلام ، به پشتیوانی خوای گه‌وره موسڵمان بوو.
ڕۆژێ قافڵه‌یه‌کی ابن مبارک به‌ره‌و حه‌ج به‌ڕێ که‌وتبوو ، ئافره‌تێکی بینی قه‌له ڕه‌شێکی مردووی له‌ناو زبڵدانێکدا هه‌ڵگرته‌وه ، کوڕه‌که‌ی نارد به دوایدا تابزانێ چیه... لێی پرسی، ئه‌ویش وتی ماوه‌ی سێ ڕۆژه هیچمان نی،ئه‌ویش چاوه‌کانی پڕ فرمێسک بوو، فه‌رمانی کرد قافڵه‌که به‌سه‌ر گونده‌که‌دا دابه‌ش بکات، گه‌ڕایه‌وه و وازی له حه‌جی ئه‌و ساڵه هێنا، له خه‌ویدا بینی پێیان وت : (حجٌّ مبرورٌ، وسعیٌ مشكورٌ، وژنبٌ مغفورٌ)
بێ گومان به هۆی چاکه‌کردن له‌گه‌ڵ خه‌ڵک هه‌رکه‌سێک بێ،له ناخت‌دا هه‌ست به ئاسووده‌ییه‌ک ده‌که‌یت و به‌خته‌وه‌ر ده‌بیت پێی
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی تامه‌زرۆن به‌خته‌وه‌ر بن، دڵیان تینووی ئاسوده‌یه‌کی خواییه ببه‌خشن له‌وه‌ی که هه‌تانه با که‌میش بێت دڵنیابن دوو هێنده یان زیاتر جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه سه‌ره‌ڕای هه‌ست کردن به ئاسووده‌یی ده‌روون که خوای گه‌وره ئهیڕژێ به‌سه‌ریدا.
پێم خۆشه به‌سه‌رهاتێک بگێڕمه‌وه که به‌سه‌ر خۆم هاتوه بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر دڵنیابن له ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره بۆ به‌نده‌کانی... ڕۆژێکیان هاوڕێیه‌کم په‌یوه‌ندی پێوه کردم و وتی پێویستم به بڕێک پاره هه‌یه ، له ڕاستیدا بڕێک بوو که شایانی باسکردن نیه، منیش به پێی توانا یارمه‌تیمدا، پاش ماوه‌یه‌ک که هێشتا ئه‌و بڕه پاره‌یه ده‌ست هاوڕێکه‌م نه‌که‌وتبوو په‌یوه‌ندیان پێوه‌کردم که بڕێک پاره‌م بۆ هاتوه‌ته‌وه بچم وه‌ری بگرم، سوێند به‌وه‌ی هه‌مومانی له نه‌بوونه‌وه هێناوه‌ته بوون، ئه‌وه‌ی بۆم هاته‌وه له‌و پاره‌یه سێ ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌وه ده‌بوو که دامه هاوڕێکه‌م،ئه‌مه‌ش ته‌نها له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه بوو.
به هیوام هه‌موو که‌سێ چه‌نده له توانایدا هه‌بێت ببه‌خشێ، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌ک بێت ، یان ده‌ست هێنان بێت به‌سه‌ری مناڵێکی هه‌تیودا ، یان دڵنه‌وایی کردنیان ،له‌هه‌موو کردارێکدا گرنگ ئه‌وه‌یه نیا زو نیه‌تی دڵمان ته‌نها بۆ خوا بێت، نه‌ک بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی ستایشمان بکه‌ن .
له‌خوای گه‌وره ده‌پاڕێمه‌وه که له گوناهی من و هه‌موو موسڵمانان خۆش بێت و به‌خته‌وه‌ری به‌ر باره‌گای ڕه‌حمه‌تی فراوانی بین.[/size]
[size=19]نووسه‌ر: سایه فارس[/size]
كورد لاو