بابه‌ت: كتێبی کۆماری ئه‌فلاتۆن و وه‌رگێرانه کوردییه‌که‌ی کورته‌یه‌ک له‌سه‌ری
کۆماری ئه‌فلاتۆن،یه‌کێکه له گرنگترین نووسراوی ئه‌فلاتۆن بۆ زۆربه‌ی زمانه‌کانی جیهان وه‌رگێڕدراوه.هه‌روه‌ها زمانی کوردی بێ به‌ش نیه له‌م تێکسته فه‌لسه‌فیه.ده‌قه کوردییه نوێکه له‌لایه‌ن به‌ڕێز (دکتۆر محه‌مه‌د که‌مال) وه‌رگێڕدراوه‌ته سه‌ر زمانی کوردی،ئه‌م دایهلۆگهش له زمانی ئینگلیزییه‌وه له وه‌رگێڕاوه‌که‌ی (گروبه و ڕیڤ) ه‌وه وه‌ری گرتووه،له‌گه‌ڵ وه‌رگێڕه‌کانی (بینیامین جۆویت) و (ئار.ئی.ئالن) دا به‌راوردی کردووه،هه‌روه‌ها په‌راوێزی بۆ ئه‌م وه‌رگێڕانه داناوه و له په‌رتووکه ئینگلیزیه‌کدا نییه.له هه‌ندێک شوێندا بۆ ئه‌وه‌ی خوێنه‌ر له زمان و مه‌به‌ستی ئه‌فلاتوون نزیک بێته‌وه،به پێویستی زانییوه چه‌ند دێڕێک ووشه‌ی خستۆته سه‌ر وه‌رگێڕانه‌که‌و له ناو که‌وانه‌یه‌کدا.ئه‌م وه‌رگێڕانه ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م هه‌ستاوه به چاپدان و خستنه به‌ر دیدی خوێنه‌ران،
وێنه‌ی کتێبی (کۆمار) ئه‌فلاتون وه‌رگێڕانه کوردییه‌که‌ی.
ئه‌فلاتۆن له ساڵی (428) پێش زاینی له‌دایک بووه له خێزانێکی ناودار ودۆڵهمهند،ئه‌فلاتوون،له ته‌مه‌نی لاوێتیدا ویستویه‌تی له ده‌سته‌لاتی ڕامیاری نزیک بێته‌وه.ته‌نانه‌ت خزمه‌کانی هانیان داوه ڕوو له ژیانی ڕامیاری بکات.ئه‌فلاتوون له‌گه‌ل دامه‌زراندنی ئه‌کادیمیادا ژیانی خۆی بۆ وانه‌گوتنه‌وه و نووسین ته‌رخان کردووه،له ساڵی (384) پێش زاینی دا له ته‌مه‌نی هه‌شتا و هه‌شت ساڵیدا ئه‌و کاته‌ی له‌سه‌ر دوا دایه‌لۆگ به‌ناوی (یاساکان)کار ده‌کات ده‌مرێت.له شیوه‌ی دایه‌لۆگدا چه‌ندین کتێبی له نێوان چه‌ند که‌سێکدا نووسیوه.سوکرات پاڵه‌وانی هه‌موو دایهلۆگهکانه.هه‌ر وه‌ها ئه‌فلاتوون یه‌کێکه له‌و نووسه‌رانه‌ی سه‌رده‌می یۆنانی کۆن.