بابه‌ت: ئێوه چی ده‌ڵێن؟
بسم الله الرحمن الرحیم
سڵاوی خوای په‌روه‌ردگارتان لێبێت.
هه‌رچه‌نده ئه‌و ناوه‌ی بۆتهوهرهکهم داناوه،ڕه‌نگه قابیلی نه‌بێت.به‌ڵام من پێم وایه بابه‌تێکی گرنگه‌و تائێستا بیرێکی جدی لێنه‌کراوه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌ی لێره‌دا ده‌مه‌وێت باسی بکه‌م،گوێ بیست ده‌بین لهچيندین شوێن هاوسه‌رگیری ئه‌نجام دراوه له‌ڕێگه‌ی چات و ئه‌نته‌رنێت و ....هتد،کهتهکنهلۆجیا به‌گشتی ده‌گرێته‌وه.
پرسیارێک لێره دێته پێش.(گه‌نجان گله‌یی له‌رابردووی کۆمه‌ڵگاکه‌یان ده‌که‌ن که‌چۆن بێویستی گه‌نجه‌که و بێ‌ئاگاداری ئه‌و و بێ دیتنی ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ر یا هاوسه‌ری داهاتوو یان له‌یه‌کتر ماره کراون.)
ئێستا خۆمان به ڕۆشه‌نبیر و پێشکه‌وتوو ده‌زانین و ئاماده‌نین هاوسه‌رگیری یه‌ک له‌م شێوه‌یه‌ی پێشوو ئه‌نجام بده‌ن،چوونکه که‌سی به‌رامبه‌ریان نه‌دیوه‌و نای ناسن.
به‌ڵام له‌هه‌مان جیلدا که‌سانێک په‌یدابوون ئه‌ماده‌ن هه‌مان کار بکه‌ن به‌ڵام له‌ڕێگه‌ی ته‌کنه‌لۆجیاوه.
که‌چی ئهمادهنین کاری پێشوو بکه‌ن.
من ناڵێم پێشوو تر کارێکی باشیان ده‌کرد،کهبێویستی که‌سی پێویست پێویستی یه‌که‌ی بۆپڕ که‌نه‌وه.
به‌ڵام نه‌ک به‌وشێوه‌یه‌ش که‌گه‌نجان تووشی هه‌ڵه‌ی وا زه‌ق ببن و به‌ره‌وه هه‌ڵدێر پاز بده‌ن.
پێشووتر ڕه‌نگه وه‌کو ڕێزێک بۆکهسو کاری یه‌کتر کێشه‌کانیان وه‌لا ده‌نا.به‌ڵام چه‌ندین چیڕۆکی خؤشه‌ویستی و هه‌ڕه‌مه‌کی ئاگادارین که‌به‌شێوه‌ی نه‌خوازراو کۆتایی هاتووه.
کورد گوته‌نی(ئه‌وکه‌سه که‌سه،ئه‌لفێکی به‌سه.)به‌ڵام وابزام بۆ کۆمه‌ڵێک له ئێمه(یاء)یش هه‌ر که‌مه.
هیوادارم بۆچونه‌کانتان بنێر ن کۆمه‌لێکیش سوود مه‌ند بن.
والسلام علیکم ورحمةالله وبرکات،