بابه‌ت: هه‌شتی مارس
[size=16][center]له هه‌شتی مارسا ، من ببورن
هه‌شتی مارس و
ئه‌شق له چاوه‌کانی منا
بۆنی ئازادی ژنیان لێ دێ.
من له‌م رۆژه پیرۆزه‌دا
هۆنراوه‌یه‌ک ، ئه‌نوسم
که ، له‌حزوری دایکما . سوژده به‌رێ ..
هه‌شتی مارس و
بلۆک باران کردنی < دوعا > *
له ویژدانما ، ئهچڕیکێنێ .
چریکه و هاورێک
وه‌ک برینه‌کانی ئه‌و ، له‌جه‌سته‌ی منا
هه‌موو رۆیژێ،
ره‌نگی خوێنم ئه‌گۆرێ..
هه‌شتی مارس و
ژنانی ، ولاته‌که‌ی من
له گوناه ، گوناه ترن .
من ئه‌وه‌نده‌ی
بالای چه‌وسانه‌وه‌ی ئه‌وان
پیاوه‌تیم ، ئه‌که‌مه قوربانیان و
تکا ئه‌که‌م ، لێـم ببورنـــــــــــــــــــ
*ــــ دوعا/ ئه‌و کچه ئێزیدیهیه که له‌به‌ر چاوی ده‌سه‌لاته‌وه
به درندانه ترین شێوه شهیدیان کرد
جه‌وهه‌ر میراوده‌لی[/center][/size]