[size=16]سۆزانه ئه‌ومافانه‌ی داوات كردووه هه‌مووی هه‌یه هیچمان نه‌قس نییه:P
وه‌ڵا من ئێستا ئافره‌ت هه‌ر وه‌كو پیاو ده‌بینم چونكه له‌هه‌موو شتێك ده‌توانن شان به‌شانی پیاو راوه‌ستن
به‌ڵام ئێمه ئه‌بێت بزاین كه جیاوازی له نێوان دوو ڕه‌گه‌زدا هه‌ر ئه‌بێت و هه‌ر هه‌یه ئه‌مه شتێكه به‌سه‌ر سروشتدا چه‌سپاوه
گرنگ ئه‌وه‌یه ڕێزی ئافره‌ت بگیریت و مافه‌كانی پێ شێل نه‌كرێت[/size]
Masty نووسی:[size=16]چۆن ده‌بی سه‌ربه‌ست گه‌لی ژێرده‌ست كه كچ دابه‌سته‌بێ؟!
به‌س نه‌بێ ئه‌و كۆیله‌تی و كچ له‌ژوور دابه‌ستنه؟
ده‌ركی داخستووه له‌تۆ كه‌چی بابت ده‌ركی نیه
ده‌ركه داخستن له‌تۆ ده‌ركی هومێد داخستنه
* * *
داڕزینه، مردنه، ئاخر هه‌تاكه‌ی پێت یڵێــــــن
نابێ له‌ماڵ بێته ده‌ر، مافی ژیانی كوا، ژنه
لاده چارشێوی ڕه‌شت با ده‌ركه‌وێ كوڵمی گه‌شت [/size] هێمن
[size=16]ئه‌م چوار دێڕه هۆنراوه‌ی مامۆستا هێمن كه كاك سیروان دایناوه زۆر سه‌رنجی ڕاكێشام ، زۆر به جوانی باسی قه‌تیس كردنی مافى ئافره‌تانی سه‌رده‌می خۆی ئه‌كات و ئه‌یخاته ڕوو كه ئافره‌تی ئه‌وكات چه‌ند له مافه‌كانی خۆی بێ به‌ری كراوه
به‌ڵام سوپاس بۆ خوا ئێستا ئه‌و له‌مپه‌ره له‌به‌رده‌م ئافره‌تاندا نه‌ماوه
زۆر سوپاس بۆ كاك سیروان بۆ ئه‌و هه‌سته‌ی جوانه‌ی به‌رامبه‌ر به كچانی یانه هه‌یه‌تی، دڵنیابه كه ئێمه‌ش وه‌ك برایه‌كی دڵسۆز ئه‌ڕوانینه تۆ و برایانی تری یانه
هیوادارم هه‌ر ئافره‌تێكی ماف خوراو هه‌یه له‌م جیهانه‌دا سته‌مكارانی كه‌مێك به خۆیاندا بچنه‌وه و ئه‌و مافه ڕه‌وایه‌ی كه خوای گه‌وره پێی به‌خشیوه ئه‌وان لێی زه‌وت نه‌كه‌ن[/size]
[size=16]سوپاس.....[/size]
ئه‌م پارچه هۆنراوه‌ش پێشكه‌شه به گشت كوڕان و كچانی یانه و هیوادارم هه‌میشه به یه‌كسانی بژين
[size=16]ئه‌ی پیاوی به‌ڕێز منیش وه‌كو تۆم
كه‌س به‌رزتر نیه له سه‌ربه‌ستی خۆم
من عه‌شق و سۆز و دونیای جوانی
هه‌ستی پێ ده‌كه‌ی گه‌ر به ویژدانی
خوێندنگا منم، مامۆستاش هه‌رمن
مه‌ڵی هیچ ناكات مافی كوانێ ژن
* * *
تۆ پیاوی به‌جه‌رگ خاوه‌نی هه‌ستی
تا تۆمان هه‌بی ناپاك نیه ده‌ستی
تۆ ده‌ستی ماندوی، خاوه‌ن هه‌ڵوێستی
بێ حه‌سانه‌وه، هیچ كات ناوێستی[/size]
کــه‌سـێـک نـیـه بـپـرسـێـت لـێـم مـن بـۆ کـێ فـرمـێـسک ده‌رێـژم
شـــه‌و تــــا بـــه‌یــــان نـهـێـنـیـه‌کــان لـــه نـــاخـی دڵـمـا ده‌نـێــژم
ئــــه‌وه‌نـده گـریــــام. گــریــــانـیـش بـــه بـیـنـیـنـی مـــن بـێ زاره
شـــه وانــه هــاوده‌مـی ئــاسـمــان بــه‌ڵام مــانـگـم هــه‌ر نـادیـاره
[youtube]
http://www.youtube.com/watch?v=YatqPYkZQa4[/youtube]