1

بابه‌ت: (( وه ســێــتـنــامـه ی دیــکــتــاتــۆرێــك بــۆ مــنــاڵان !! ))

[center][size=24]وه‌سێتی دیکتاتۆرێک بۆ منداڵان

زوو گه‌وره‌بن . زووبچنه‌ سه‌ر مینبه‌ره‌کان. زوو فتوای کوشتنی
ئه‌م سه‌رده‌مانه‌ ده‌رکه‌ن
به‌هار به‌سه‌وزی. باڵنده‌کان به‌ گڕه‌وه‌ خوداکان به‌ نوره‌وه‌ بخۆن
ته‌وره‌کان به‌ خوێنه‌وه‌ . زمانه‌کان به‌ قولاپه‌وه‌ لێوه‌کان به‌
تاعوونه‌وه‌ ماچبکه‌ن.
خێرا گه و‌ره‌بن. خێرا بگه‌ن ئه‌و مه‌یدانانه‌ی شه‌رکه‌ریان تیا نه‌ماوه‌ .
خێرا خوده‌ی شکاوی جه‌هه‌نه‌مه‌کان له‌ سه‌رکه‌ن. خێرا زه‌وی
پڕکه‌ن له‌ باغی باروت
زوو دڵتان به‌رزکه‌نه‌وه‌ بۆ مه‌ودای ئه‌و موشه‌کانه‌ی له‌ پاشه‌ ڕۆژه‌وه‌ دێن
گه‌روتان پاکه‌نه‌وه‌ بۆ ئه‌و تووتیانه‌ی له‌ ده‌نگتاندا ‌هێلانه‌ده‌که‌ن
سه‌رتان خاڵیکه‌نه‌وه‌ بۆ ئه‌و دیکتاتۆرانه‌ی به‌یانی له‌ دایکده‌بن
زوو پۆستاله‌کانتان بۆ ئه‌و ئه‌ستێرانه‌ ئاماده‌که‌ن که‌ داگریانده‌که‌ن
زووئاگر بۆ ئه‌و وشانه‌ داگیرسینن که‌ ده‌بێت بسووتێن
خێــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــرا کلیلی جه‌هه‌نه‌م وه‌رگرن
خێرا تفه‌نگی ئه‌و ڕاوچیانه‌ هه‌ڵگرن که‌ نێچیره‌کانیان ده‌یانخۆن
باز بۆ چاوه‌کانیان بکرن......شه‌و بۆ ئه‌و خوێنه‌ی که‌ به‌
که‌ڵبه‌کانیه‌وه‌یه‌تی
خێرا له‌ قیبله‌کان وه‌رگه‌ڕێن. خێرا له‌ قوربانییه‌کان ته‌به‌ڕابن
خێرا ده‌ستنوێژه‌کانتان به‌ مردن بشکێنن .په‌له‌بکه‌ن له‌
پڕکردنه‌وه‌ی بۆشاییه‌کانی مردندا. په‌له‌بکه‌ن له‌
کورتکردنه‌وه‌ی چیرۆکی ئه‌م شه‌ونمانه‌دا. په‌له‌بکه‌ن له‌
داگرتنی ئه‌ستێره‌کاندا به‌ فڕین له‌چه‌رخ وفه‌له‌که‌کانه‌وه‌
ده‌ستبه‌رده‌ن بۆ گرتنی باڵنده‌ له‌سه‌ر ئه‌سپه‌کانه‌وه‌ .خۆر
دروستکه‌ن. تیشکه‌کانی له‌ ژێر چنگی ئێوه‌دا بێت . مانگ
دابێنن. به‌مۆمه‌کانی ئێوه‌ داگیرسێت .ئه‌ستێره‌ دروستکه‌ن به‌
فووی ئێوه‌ بکوژێته‌وه‌ . په‌له‌بکه‌ن له‌گۆڕینی تامی ئاودا
په‌له‌بکه‌ن له‌ هه‌ڵگێڕانه‌وه‌ی فڕینی کۆتردا تا ئه‌ندازه‌ی
سه‌ربڕینی ساقییه‌کان مه‌ستیتان تیژکه‌نه‌وه‌
ته‌ماح له‌و هێلانانه‌ بکه‌ن که‌ ‌هێشتا هێلکه‌یان تیا نییه‌
ته‌ماح له‌و هه‌نگوینانه‌ بکه‌ که‌ هێشتا به‌ هه‌ڵاڵه‌کانه‌وه‌ن
ته‌ماح له‌و ئه‌ستێرانه‌بکه‌ن که‌ هێشتا شه‌و هه‌ڵینه‌هێناون
ته‌ماح له‌و ستایشانه‌ بکه‌ن که‌ بۆنیان به‌ حه‌رفه‌کانه‌وه‌ نییه‌
ته‌ماح له‌و جه‌نگانه‌ بکه‌ن که‌ هێشتا میلله‌ته‌کانیان دروستنوبوون [/]
[/size][/center]

http://smn21.com/up/uploads/jpg/675f00d0ae.jpg

2

وه‌ڵام: (( وه ســێــتـنــامـه ی دیــکــتــاتــۆرێــك بــۆ مــنــاڵان !! ))

دةستخؤش فينؤس خان بابةتيكي جوانة

http://www.kurdupload.com/images/9AKd1349200352/564857_288881027887572_2144180606_n.jpg

3

وه‌ڵام: (( وه ســێــتـنــامـه ی دیــکــتــاتــۆرێــك بــۆ مــنــاڵان !! ))

[size=16]سه‌ربڕینی ساقییه‌کان مه‌ستیتان تیژکه‌نه‌وه‌
ته‌ماح له‌و هێلانانه‌ بکه‌ن که‌ ‌هێشتا هێلکه‌یان تیا نییه‌
ته‌ماح له‌و هه‌نگوینانه‌ بکه‌ که‌ هێشتا به‌ هه‌ڵاڵه‌کانه‌وه‌ن
ته‌ماح له‌و ئه‌ستێرانه‌بکه‌ن که‌ هێشتا شه‌و هه‌ڵینه‌هێناون
ته‌ماح له‌و ستایشانه‌ بکه‌ن که‌ بۆنیان به‌ حه‌رفه‌کانه‌وه‌ نییه‌
ته‌ماح له‌و جه‌نگانه‌ بکه‌ن که‌ هێشتا میلله‌ته‌کانیان دروستنوبوون

زززززززۆۆۆۆۆۆرررررررررررر به‌هیزن ووشه‌كان به‌راستی كارتیكه‌رن و پره‌ له‌ حه‌ماااااااس

ده ست خۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆش گولی گیان

هه‌ربژیت و هه‌رسه‌ركه‌وتوو بیت[/size]

http://kurdup.com/up/uploads/picture/92e704aba5.jpg


http://kurdup.com/up/uploads/picture/793059c2de.jpg


                                  EwA NiMuNaN

4

وه‌ڵام: (( وه ســێــتـنــامـه ی دیــکــتــاتــۆرێــك بــۆ مــنــاڵان !! ))

خێــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــرا کلیلی جه‌هه‌نه‌م وه‌رگرن

مانگ دابێنن. به‌مۆمه‌کانی ئێوه‌ داگیرسێت .ئه‌ستێره‌ دروستکه‌ن به‌
فووی ئێوه‌ بکوژێته‌وه‌

به‌راستی رسته‌ی زۆر به‌هێزی تیایه‌ ، زۆر سه‌رنجیان راکێشام !!
ده‌ست خۆش ڤینۆس خان ، بۆ دانانی ئه‌و بابه‌ته‌ ، هه‌ربژیت

[center][size=19]ئەگەر بەدەستی من دەبوو
ئەو بولبولانەشم زیندانی ئەکرد
کە بەئارەزووی دڵی تۆ ناخوێنن..


YASSIN OMER
[/size][/center]

5

وه‌ڵام: (( وه ســێــتـنــامـه ی دیــکــتــاتــۆرێــك بــۆ مــنــاڵان !! ))

DAST XOSH BARASTE  BABATAKE  ZOR JOWANA
HAMOYAN JOWANA  NATWANM HECH KAMAY HALBZHERM
HAR BZHE  DADA  VINOS

http://smn21.com/up/uploads/jpg/fb559108c8.jpg

6

وه‌ڵام: (( وه ســێــتـنــامـه ی دیــکــتــاتــۆرێــك بــۆ مــنــاڵان !! ))

[size=16]سوپاس بۆ ئێوه
ده ستی ئێوه ش خۆش بێت
خۆشحالم به دڵتان بووه
سه رکه وتووبن .[/size]

http://smn21.com/up/uploads/jpg/675f00d0ae.jpg

7

وه‌ڵام: (( وه ســێــتـنــامـه ی دیــکــتــاتــۆرێــك بــۆ مــنــاڵان !! ))

dastt xosh bet gula gyan bo aw babata
sar kawto byit

http://www.lamst-a.net/upfiles/4qi19779.jpg

8

وه‌ڵام: (( وه ســێــتـنــامـه ی دیــکــتــاتــۆرێــك بــۆ مــنــاڵان !! ))

بەڕاستی زۆر زۆر بە مانایە .. زۆر بەهێزیشە .. دەستت خۆش بێت خوشکی ئازیز بۆ ئامادە کردنی ئەم هۆنراوە زۆر خۆشە ..
دیکتاتۆرەکان هەرگیز نایانەوێ ژیان وەک ئەوەى خەڵک دەیانەوێ بڕوا ... بەلکو وەکو ئەوەى خۆیان حەزیان لێیە .. خۆیان چۆنیان حەز لە ژیان بێت دەیانەوێ خەڵکیش بەهەمان شێوە ...

دووبارە دەست خۆش