بابه‌ت: منداڵێك خاوه‌نی هه‌شت ده‌ست و پێ یه
منداڵێك خاوه‌نی هه‌شت ده‌ست و پێ یه منداڵێكی هندی خاوه‌نی هه‌شت ده‌ست و پێ یه، ئه‌و منداڵه ناوی كۆمار بیسوان له‌یه‌كێك له گونده‌كانی باشوری هندستان ده‌ژی، كۆمار ژیانێكی زۆر ناخۆش ده‌گوزه‌رێنێ به‌هۆی بیروباوه‌ڕی ئه‌و ناوچه‌یه كه هه‌ندێك له‌و خه‌ڵكه كۆمار ده‌په‌رستن و ده‌ڵێن شێوه‌ی له‌خوا ده‌چێت، به‌ڵام هه‌ندێكی تر له خه‌ڵكه‌كه به‌ردبارانی ده‌كه‌ن و بڕوایان وایه ئه‌و منداڵه شێوه‌ی له شه‌یتان ده‌چێت كه‌سێكی خراپه، ناچار ئه‌ویش له ده‌ستیان راده‌كات و خۆی ده‌شارێته‌وه. كۆمار زۆر حه‌زده‌كات كه نه‌شته‌رگه‌ریی بۆ بكرێت و رزگاری بێت له ده‌ست و پێیه زیاده‌كانی. هۆكاری توشبوونی كۆمار بۆ ئه‌و ده‌ست و پێیه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه كاتی خۆی دووانه بوون و به هۆی گه‌شه نه‌كردنی دانه‌یه‌كیان له‌ناو منداڵدانی دایكی‌دا ئه‌و ده‌ست و پێیه زیاده‌یه نووساوه به كۆمار و پزیشكه‌كان له كاتی له‌دایكبوونی كۆماردا بڕوایان وابوو كه ناژی دوای چه‌ند سه‌عاتێك گیان له‌ده‌ستده‌دات، به‌ڵام تا ئێستاش له ژیان هه‌ر به‌رده‌وامه. سه‌چاوه: